كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، به وردی چاودێریی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه پێویسته توندوتیژیی بوه‌سترێنرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، فازڵ غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕای گه‌یاند، له هه‌ردوو پارێزگای به‌سرا و به‌غدا 28 خۆپێشانده‌ر گیراون كه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی توندوتیژیان داوه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمسیۆنه‌كه‌یان به‌وردی چاودێری خۆپیشاندانه‌كان و دواین گۆڕانكاریه‌كان ده‌كات.
غه‌ڕوای هیچ ئامارێكی له‌باره‌ی قوربانیان ڕانه‌گه‌یاندووه
غه‌ڕوای هیچ ئامارێكی له‌باره‌ی قوربانیان ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام
گوتویه‌تی، " ژماره‌ی كوژرا و برینداره‌كان ڕوو له زیادبوونه‌وه و چاوه‌ڕێی ئاماری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن".
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند میدیایه‌كی نافه‌رمی عێڕاق بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زیاتر له 90 كه‌س بریندار بوون و چوار كه‌س كوژراون كه له‌نێویاندا فۆتۆگرافێك هه‌یه.
خۆپێشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه كۆتایی هات كه بۆ دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق دیاری كرابوو، هاوكات خۆپێشانده‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانیان.