بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری خۆپێشاندان له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ڵێن، "مه‌به‌ستمانه یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نیشی واژۆ نه‌كرێ".
ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگی پڕۆژه‌ی چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نیشی په‌سه‌ند كرد، پڕۆژه‌كه ئه‌مڕۆ بۆ واژۆكردن ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه، به‌ڵام ناڕه‌زایی له‌سه‌ره و ڕای گشتیی داوای بڕینی مووچه‌ی خانه‌نیشی پله باڵاكان ده‌كه‌ن كه ئێسته 15% تا 50%ی مووچه‌كه‌یان جێگیر كراوه.
سبه‌ی سێشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، عه‌لی مه‌حموود چالاكی مه‌ده‌نی بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان و خه‌نه‌نشینكردنی نایاسایی گه‌نجه‌كان و زیادنه‌كردنی كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی و مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین.
عه‌لی ده‌ڵێت، سبه‌ی سێشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واژۆ له‌سه‌ر یاساكه نه‌كات .
یاسایی چاكسازی له 16 ماده پێكدێ و ناوه‌ڕۆكه‌ی باسی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و خانه‌نیشی ده‌كات. خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ی خانه‌نشینییه كه‌مه‌كان زیاد بكرێ و زۆره‌كانیش كه‌م بكرێته‌وه.