هه‌وڵێكی نهێنی بۆ وه‌رگرتنوه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئارادایه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو كاندید بۆ پۆسته ئاماده ده‌كات. به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بێ ئاگایی خۆیان له‌و هه‌وڵه ده‌خه‌نه‌ڕوو. گۆڕان لای خۆیه‌وه ئاماده‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و پۆسته‌یه به یه‌كێتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به نهێنی كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو كاندیدی ئاماده كردووه كه هه‌ریه‌ك له ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی و جووتیار نووری جێگری پێشتری پارێزگاری سلێمانین بۆ پۆستی پارێزگار.
هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆك و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به هۆكاری دواكه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كان له قه‌ڵه‌م درا
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی پێوه‌ندی به ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام ئه‌و به‌بیانووی كۆبوونه‌وه ئاماده نه‌بوو زانیاری بدات.
به‌ڵام نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به"وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته به فه‌رمی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه داوای ئه‌وه‌یان لێ نه‌كراوه پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه‌مان لێ بكرێت، ئاماده‌ین به‌پێی رێككه‌وتنی نێوانمان راده‌ستی بكه‌ین".
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له مانگی نیسانی 2013دا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به 12 كورسی یه‌كه‌می پارێزگاكه بوو، به‌ڵام یه‌كێتیی كه به 11 كورسی دووه‌م بوو، پۆسته‌كه‌ی نه‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئاسایشی شاره‌كه‌ی كرد، بۆیه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له ململانێ، به شێوه په‌نجا به په‌نجا /دوو ساڵ به دوو ساڵ/ له نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی رێككه‌وتن.
دوو ساڵی یه‌كه‌م یه‌كێتیی ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی بوو، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئابی 2016 ده‌ستی له كار كێشایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی گۆڕانی بكات، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی له گۆڕان ده‌ستبه‌كار بوو.
نه‌سره‌دین مه‌حموود زیاتر گوتی، "پێشتر به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئێمه و یه‌كێتیی، هه‌ردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دوو ساڵ به دوو ساڵ دیاری كران، به‌ڵام بۆ مانه‌وه یان لابردنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ده‌بێت رێككه‌وتنی نوێ له نێوان ئێمه و یه‌كێتیدا بكرێت."
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان، هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆك و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی به هۆكاری دواكه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست یه‌كێتی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی نوێی خۆی پێكبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و پۆسته‌كانی حكوومه‌تیش، وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار، كه به‌شێكی زۆری پێوه‌ندی به‌و حزبه‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وان هیچ لارییه‌كیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته راده‌ستی یه‌كێتی بكه‌نه‌وه؟ نه‌سره‌دین مه‌حموود دووپاتی كرده‌وه "ئێمه بۆ هه‌موو ئه‌م پرسانه رێككه‌وتنمان هه‌یه، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پابه‌ندین به واده‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانه‌وه".
لای خۆیه‌وه رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی گوت، هیچ زانیاریم له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی لا نییه، چونكه ئێسته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری ئێمه‌یشه و هاوئاهه‌نگی زۆرباشمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه.
به‌بۆچوونی به‌شێك له هاووڵاتییان، بوونی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و حاڵه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نییه، چونكه یه‌كێتی هاوكاری ناكات.
عه‌لی كه‌ریم هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی سلێمانییه، به"وشه" ده‌ڵێ، یه‌كێتی هه‌رگیز رێ نادات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌سه‌ڵاتێكی وای هه‌بێت شاره‌كه له سه‌رده‌ستی ئه‌و پێش بكه‌وێت، بۆیه گرفتی بۆ دروست ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی خزمه‌ت، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتداره و هێزی ته‌ناهیی هه‌یه، له‌و رووه‌وه به"وشه" ده‌ڵێ، ره‌نگه جیاوازییه‌كی كه‌م هه‌بێت، به‌ڵام پێشتریش پارێزگاری یه‌كێتیمان بینیوه كه هه‌ر هێنده‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵ كاری پێ كرا".
هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به"وشه"ی راگه‌یاند، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یانه‌وه پێ نه‌دراوه له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌ت نه‌كرده‌وه كه واده‌ی دوو ساڵه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كۆتا هاتووه. به‌ڵام پاساوی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئاڵوگۆڕه‌كه نه‌كراوه و وه‌ك خۆی گوتی "نازانین ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرینه‌وه یان هه‌ر لای گۆڕان ده‌مێنێته‌وه و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار ده‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، بابه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه لای یه‌كێتی رژده، به‌ڵام ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی و دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی تازه كۆنگره‌ی به‌ستووه و هێشتا دیار نییه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و حزبه و ئاینده‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گۆڕان چۆن ده‌بێت.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی بۆیه كۆسپی ده‌خسته به‌رده‌م دانانی پۆستی بریكاری وه‌زیر، راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، تا هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌هۆی كۆنگره‌وه زیز ده‌بن، به پۆستی حكوومی رازییان بكات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا