به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌ی ڕابردووی پرسی سه‌رۆك و جێگره‌كانی یه‌كلا نه‌كرده‌وه، ئێسته جارێكی تر ئه‌و پرسه ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م ئه‌و حزبه دروست كردووه و یه‌كلا نابێته‌وه.
ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی ئه‌نجام دا، له كۆنگره‌كه‌دا ته‌نیا 121 كه‌س وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی گشتیی هه‌ڵبژێردران، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌یش ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ته‌نیا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی كردووه كه بڕیار دراوه پێڕه‌وی یه‌كێتیی هه‌موار بكرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌سه‌ندی ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌ی هه‌مواری پێڕِه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا ئێسته 16 ماده‌یان هه‌موار كردووه‌ته و له پێڕه‌وی ناوخۆ و له ڕۆژانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌مواركردنه‌وه تا كۆتایی به كاره‌كان ده‌هێنن.
ڕوونیشی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌موو پێڕه‌وه‌كه هه‌موار كرایه‌وه، دواتر دێته ناو ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تی و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌سه‌ندی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، تا ئێسته لیژنه‌كه ماده‌ی تایبه‌ت به سه‌رۆك و جێگری یه‌كێتی بۆ داهاتوو گفتوگۆیان له‌سه‌ر نه‌كردووه و پێڕه‌ویان نه‌كردوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ دروستبوونی كێشه و گرفته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ید برایم دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته ماده‌ی تایبه‌ت به سه‌رۆك و جێگری یه‌كێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه. به‌ڵام ئاماده نه‌بوو زانیاری زیاتر بخاته ڕوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی