له گه‌رمیان نرخی مریشك كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌نارده‌كردنیشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان قه‌ده‌غه كرا، گوته‌بێژی قایمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ قایمقامی كه‌لار له‌و ڕووه‌وه بڕیاری كۆتایی داوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.
سیروان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی كه‌لار، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، له دیوانی قایمقامیه‌تی كه‌لار، قایمقامی كه‌لار له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له نوێنه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان، قایمقامی كفری و به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ر یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، ئاسایشی خۆراك له ئاسایشی كه‌لار كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ئه‌نجامدا.
زیاتر گوتى، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان زانیاری و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو و گفتوگۆیان له باره‌وه‌كرد، له كۆتایدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا كه بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه":
1- كه‌مكردنه‌وه و جێگیركردنی نرخی مریشك به شێوه‌یه‌ك یه‌ك كیلۆ مریشك به 2750 دینارى عێراقى بگاته ده‌ستی هاووڵاتیی.
2- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی مریشك له گه‌رمیانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه.
3- پێداچوونه‌وه به نرخی ئالێكی په‌له‌وه‌ر.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "ئه‌م بڕیاره له سبه‌ی سێشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م، كاری پێده‌كرێت."
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی