به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سێكی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویج كه پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كردبوو، حزبه هاوپه‌یمانه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی وڵات ده‌ستیان له پشتیوانی حكوومه‌تی بنكه فره‌وان به‌ردا و به‌وهۆیه‌وه‌یش حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سیڤ جینسین سكرتێری پارتی پێشكه‌وتوخوازی توندڕۆی نه‌رویجی له‌وباره‌وه گوتی، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی تری ناو هاوپه‌یمانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت و ئارینا سۆلبێرگی سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆیان كردووه و ئه‌وان له حكوومه‌ت ده‌كشێنه‌وه و به‌وشێوه‌یه‌یش حكوومه‌تی وڵات هه‌ره‌س دێنێت و بێ پشتیوان ده‌مێنێته‌وه.
هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی حزبه‌كانی ناو په‌رله‌مان له حكوومه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵێكی خێزانێكی سه‌ر به داعش كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجن ده‌گه‌ڕێته‌وه و جینسین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا گوتی، ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه خۆش بین، كه چوونه‌ته ڕیزی ڕێكخراوه تیرۆریسیتییه‌كانه‌وه.
شه‌ش وه‌زیری حكوومه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
حكوومه‌تی
نه‌رویج پێشتر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه دا كه له كه‌مپی ئه‌لهولی ڕۆژئاوای كوردستان بوو، منداڵه‌كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه و ته‌مه‌نیشی ته‌نیا پێنج ساڵه، بۆیه حكوومه‌تی ئۆسلۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی دا و دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوویش به فڕۆكه گه‌یه‌نرایه‌وه وڵاته‌كه.
دوای كشانه‌وه‌ی حزبی پێشكه‌وتوخوازی توندڕۆ شه‌ش وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌یش ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، كه له نێویان دا وه‌زیری نه‌وت و وزه هه‌یه كه به‌رپرسه له گه‌وره‌ترین كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی وڵاته‌كه، كه ئه‌ویش دابینكردنی گازی سروشتی و نه‌وته بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا.