باوه‌ڕ و متمانه و سۆزی فره‌جۆر و ئایدلۆجیای زۆر و دژ به‌یه‌ك و ململانێی مه‌زه‌وی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، ئه‌وانه گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانن كه ئێسته عێراقیان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نزیك كردووه‌ته‌وه و وڵاته‌كه گه‌یشتووه‌ته لێواری داڕمان و ڕۆژ دوای ڕۆژیش زیاتر به‌ره‌و قوڵایی كێشه‌كان ده‌چێته خواره‌وه و هیچ هیوایه‌ك و هه‌وڵێكی ڕژدیش بۆ هه‌ستانه‌وه بوونی نییه.
لیندا
هیرد نووسه‌ر و سیاسه‌تكاری به‌ریتانی له پێگه‌ی گه‌لف نیوز له‌باره‌ی دۆخی عێراق نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی عێراق عه‌ره‌بن، به‌ڵام ئێسته زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان و سیاسییه‌كانی به‌غدا بوونه‌ته كه‌سی ئێران و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاران و فره‌وانكردنی هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر عێراق ده‌كه‌ن و به ته‌واوی دژی هه‌موو ده‌سپێشخه‌رییه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بین، كه به‌شێكیان له ڕووی خزمایه‌تی و هۆزگه‌راییه‌وه‌یش تێكه‌ڵاوی توند و قووڵیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كو ئوردن و سووریا و سعوودیه هه‌یه.
ڕۆژ دوای ڕۆژ ململانێكان له‌سه‌ر عێراق فره‌وانتر ده‌بێ و هه‌ژموونی ئێران گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتر ده‌بێت، ته‌نیا هاتنی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كارێزما بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردنی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان به ته‌واوی ئاین و ئاینزا و نه‌ته‌وه و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانه‌وه، كه متمانه‌ی هه‌مووان به ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا ده‌توانرێ ترووسكاییه‌كی هیوا بۆ مانه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێباز و سیاسه‌تی ئێسته جیا له بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر، هیچ شتێكی ڕاسته‌قینه له واقیع به ناوی عێراق بوونی نامێنێت.
ئێسته وڵاته‌كه به ته‌واوی دابه‌شبووه، شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی بچنه ژێر باڵی فارسه‌كانی دراوسێیان كه هاومه‌زه‌وی خۆیانن، به توندیش كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورد و سوننه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له وڵات بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و پرۆژه و ستراتیجی ئێران له عێراق بیانپارێزن.
سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز ده‌رنه‌كه‌وتووه متمانه‌ی هه‌مووان به‌ده‌ست بێنێ و ناكۆكییه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وییه‌كان بسڕێته‌وه
به‌هۆی ئه‌و جیاوازییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی بڕیار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، كه‌چی حكوومه‌ت هه‌نگاوی ئاشكرا و ڕژدی بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كان نه‌هاوێشتووه، چونكه به ده‌ركردنی هێزه‌كان كورد و سوننه له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێنه‌وه و كێشه‌كانی عێراق ده هێنده ئاڵۆزتر ده‌بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشته‌وایی نیشتمانی دروست نابێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وام دووپاتكردنه‌وه‌ی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به توندی دژی ده‌رچوونیان له عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له به‌غدا كرد، كه سزا به‌سه‌ر 90%ی داهاتی بودجه‌ی وڵات ده‌سه‌پێنێت، كه مه‌به‌ستی له هه‌نارده‌كردن و بازرگانی نه‌وته كه به تاكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات و بودجه‌ی عێراق داده‌نرێت.
گه‌لی عێراق له دوای 2003ه‌وه هه‌موو هیوایان له حكوومه‌تی دیموكراسی و نه‌مانی به‌عس و دیكتاتۆرییه‌ت كۆكرده‌وه، كه‌چی ئێسته به ته‌واوی بێ ئومێد بوون، چونكه وڵاته‌كه‌یان دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له دنیا، كه‌چی ئاو و كاره‌با و ئاوه‌ڕۆ و چاودێری ته‌ندروستی و خوێندن و فێربوون و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له پاش هه‌موو وڵاتێكی دنیایه بۆ ئه‌وان، به‌ڕاستی ئه‌مه‌یش جێی تێ ڕامانه، كه كۆمه‌ڵگایه‌كی 40 ملیۆن كه‌سی به بودجه‌یه‌یه‌كی یه‌كجار زه‌به‌لاح كه له بودجه‌ی زۆرێك له وڵاتانی دنیا زیاتره، كه‌چی نه ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن هه‌یه، نه ده‌رفه‌تی كار و ژیان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بڕی 450 ملیۆن دۆلار به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌دزرێت. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له 2003ه‌وه ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 800 ملیار دۆلار، كه به‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانرا عێراق هه‌مووی به پێشكه‌وتووترین شێوه ئاوه‌دان بكرێت.
تا عێراق خۆی خه‌م له‌خۆی نه‌خوات و چاوه‌ڕێی ده‌ستی ده‌ره‌كی بێ نابێت به ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری
به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی زۆر و به‌رده‌وامی ئێران و نه‌بوونی به‌غدایه‌ك كه خۆی خاوه‌نی خۆی بێت، كورده‌كان له 2017 ڕیفراندۆمی چاره‌ی خۆنووسینیان كرد و تووڕه‌یی سوننه‌یش هه‌ر له زیادبوونه، به‌هۆی فره‌وانبوونی زیاتری ده‌ستی ئێران له عێراق. بۆیه دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات، ئه‌وانیش داوای جیابوونه‌وه له عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌زموونی یوگسلاڤیای كۆن دووباره ده‌بێته‌وه و عێراق به ته‌واوی دابه‌ش ده‌بێت.
ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی كه هه‌میشه عێراقییه‌كان باسی ده‌كه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ستی خۆیان نه‌بووه و نابێ، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی به‌غدا بوون به بووكه‌ڵه‌یه‌ك به ده‌ستی باڵوێزی وڵاتانه‌وه و فه‌رمانیان لێ وه‌رده‌گرن، هه‌موو ئه‌وانه وایكردووه خه‌ڵكی بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و هه‌رگیز پشتیوانی له حكوومه‌ت نه‌كه‌ن و به هه‌موو تواناوه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
هۆكاره‌كانی ئه‌م دۆخه‌یش بۆ نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕاستگۆ و به‌هێز ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی، تا بتوانن كۆمه‌ڵگای عێراقی پشتیوانی بن، جیا له‌وه‌یش ده‌ستوه‌ردانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ری پیاوانی ئاینی به‌سه‌ر حكوومه‌ت، هۆزه‌كان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌موو ئه‌وانه وایان له وڵاته‌كه كردووه، بگات به گۆشه‌یه‌ك له شه‌ڕ و ئاڵۆزی و دواكه‌وتوویی، كه هیچ كه‌سێك هیوای پێوه نابینێت، كه به‌ره‌وباشبوونه‌وه بچێ و به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه.