هاتوچۆی هەڵەبجە داوایەك لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات

:: AM:08:50:21/01/2020 ‌
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە، بە نووسراوی فەرمی داوای كەمكردنەوەی نرخی تابلۆی ژمارە یەك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 21ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە ناوی حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرای كردووە، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كردووە كە نرخی تابلۆی ژمارە یەكی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە، كەم بكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێ بفرۆشرێت.

ناتوانرێ بخرێنە زیادكردنی ئاشكراوە، چونكە نرخەكان بە رێژەیەكی زۆر دیاریكراون
بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە ڕوونی كردووەتەوە، ئەگەر نرخی تابلۆكان كەم نەكرێنەوە، ناتوانرێ بخرێنە زیادكردنی ئاشكراوە، چونكە نرخەكان بە رێژەیەكی زۆر دیاریكراون و ناتوانرێ بێنە كڕین.

باسی لەوەش كردووە، داوایشمان كردووە ژمارەی ئۆتۆمبێل لە ژمارە یەك تا ژمارە هەزار زیادكردنی بۆ بكرێت، لە دوای ژمارە هەزاریش، ژمارە نایابەكان بە لیژنە بفرۆشرێن و ژمارەكانی تر بەشێوەی ئاسایی بە هاووڵاتییان بفرۆشرێن.

پێشتر دوو زیادكردنی ئاشكرا بۆ تابلۆی ژمارە یەك ئەنجام درا، بەڵام ئەو نرخەی پێ نەدرا كە بۆی دیاری كراوە، بۆیە زیادكردنی ئاشكرای تر بەڕێوە نەچوو.



وشە - رامیار جەواد