له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی دواكۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستانه‌ی په‌رله‌مان، هێزه شیعه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران. په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌ڵێ، كۆده‌نگی له‌سه‌ر عه‌لی شوكری هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، نه‌سیم عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕای گه‌یاند، لای هێزه شیعه‌كان عه‌لی شوكری ویستراوترین كه‌سایه‌تییه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی. ئاماژه‌ی دا كه نیمچه كۆده‌نگییه‌كی له‌سه‌ر هه‌یه.
هاتنه پێشه‌وه‌ی
عه‌لی شوكری له كاتێكدایه ئه‌سعه‌د عیدان دوا كاندیدی هاوپه‌یمانی فه‌تح بوو كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ره‌تی كرده‌وه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پێداگیره كه كاندیدێك قبووڵ ناكات ئه‌گه‌ر شه‌قام پشتگیریی لێ نه‌كات.
عەلی شوكری پسپۆری یاساییە و پێشتر وەزیری پلان و پەرلەمانتاریش بووە
نه‌سیم عه‌بدوڵا باس له هه‌وڵه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئاشكرای كرد كه
ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك هاتووه، به‌ڵام هیچ كامیان پشتگیریی نه‌كران جگه له عه‌لی شوكری.
عه‌لی یوسف عه‌بد نه‌بی شوكری له خولی ڕابردوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بووه، له كابینه‌ی دووه‌می نووری مالیكی (2011-2014) وه‌زیری پلاندانان بووه. زیاتر كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمییه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرای له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه، ئێسته پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ حزبێك نییه و زیاتر وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسرێت.
نه‌سیم عه‌بدوڵا پێی وایه شه‌قام عه‌لی شوكری قبووڵ ده‌كات و دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار كاندید بكرێت.
جێی باسه هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د عه‌لاوی، قاسم ئه‌عره‌جی، عه‌لی شوكری، عه‌لی عه‌لاوی و مسته‌فا كازمی، ئه‌و ناوانه‌ن له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ناو ماڵی شیعه گه‌نگه‌شه‌ی زۆریان له‌سه‌ر كراوه، عه‌لی شوكری له ناویاندا په‌سندترینیان بووه.