به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی، 19 شوێنی جیاواز لە هەولێر داخران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌م، سه‌رهه‌نگ جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاراستنی ته‌ندروستیی هه‌ولێر به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، 19 شوێنی جیاجیا له سنووری شاره‌وانی یه‌ك و سێ و چواری هەولێر داخران.
ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستییان تێدا نه‌بوو
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پارساتنی ته‌ندروستی هه‌ولێر گوتی، ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستییان تێدا نه‌بوو، بریتی بوون له دوو سه‌موونخانه، یه‌ك نانه‌واخانه، سێ خواردنگه، پێنچ ئارایشتگه، یه‌ك مه‌ساج، یه‌ك كۆگای خواردن، دوو چایخانه و چوار سه‌رتاشخانه.
ئاشكرای كرد، تیمه‌كان ڕۆژانه له پشكنینی شوێنه گشتییه‌كان و كارگه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، تیمه‌كانمان بۆ به‌دواداچوون ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه.
داخستنی ئه‌و شوێنانه له كاتێكدایه ڕۆژانه تیمه‌كان و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی هه‌ولێریش چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن و له ساڵی ڕابردوو زیاتر له 100 شوێنیان داخست.