كۆمپانیای تۆیۆتا ڕای گه‌یاند، نوێترین به‌رهه‌می جۆری یاریسی له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانی ژاپۆن نمایش كردووه و وه‌ك له پێشانگاكه‌دا بینراوه و وێنه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه دیزاینه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه و كراوه‌ته ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێی تایبه‌ت به گه‌نجان.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی یارسی مۆدێل 2021ی له پێشانگاكانیدا نمایش كرد كه له شێوه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واوی تێدا كراوه و دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دیزاین و هێزی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێی بۆ داناوه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 268 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 2.6 لیتری ئەمەیش هێزی زۆری پێ بەخشیوە
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئۆتۆمبێلی یارسی نوێ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كراوه، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزی بۆدیه‌كه‌یشییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه، جگه له‌وه‌یش سیستمه‌كه‌ی گۆڕدراوه بۆ "سپۆرت كار" كه ئه‌مه‌یش دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی پێشووتر هێزی پێ به‌خشیوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 268 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 2.6 لیتری، هه‌روه‌ها كێشه‌كه‌ی زیاد كراوه بۆ تۆن و نیوێك، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی لێخوڕیندا رێگه‌كه كۆنترۆڵ بكات، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 30 هه‌زار دۆلاری ئهمهریكیبێ.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.