دوو شه‌وه هێزه ته‌ناهییه‌كانی و چه‌ندان چه‌كدرای نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران له به‌غدا و نه‌جه‌ف و كه‌ره‌بلا و زیقاڕ به‌مه‌یش زۆرترین قوربانیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ڕێژه‌ی قوربانییه‌كان له زیادبووندایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، حازم شوه‌یلی نوێنه‌ری فه‌رمی خۆپێشانده‌رانی به‌غدا بۆ "وشه" گوتی، جموجۆڵی ناڕەزایەتی خۆپێشاندانەكان بۆ گوشارخستنە سەر حكوومەت و هێزە سیاسییەكانی عێراقه و ئێمه ئازاری كه‌س ناده‌ین و چه‌كمان پێ نییه، نازانین ئه‌وان بۆ هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر تاكو ئێسته به‌فه‌رمی نه‌مان زانیووه كێ له‌پشتی هێرشه‌كانه‌وه‌یه به‌ڵام چه‌ندان به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی ئێواره كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووه سه‌رجه‌م داتاكان هه‌ڵه‌یه و ئێمه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، بگره قوربانییه‌كان زیاترن و ئه‌وانیش هاوكاری حكوومه‌تن و بۆ ڕای گشتی زیان و قوربانی ته‌واو ناگوازنه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، له ماوه‌ی دوو شه‌ودا 22 خۆپێشاندەر كوژراون و 147 بریندارن و 92 كه‌س گیراون و سێ كه‌سمان ڕفێندروان و یه‌ك كه‌س له برینداره‌كان له ژێرچاودێری چڕدایه له نه‌خۆشخانه و برینه‌كه‌ی سه‌خته، تائه‌م لێدوانه‌ی منیش بەریەككەوتنی خۆپێشاندەران و هێزە تەناهییەكانەوە به‌رده‌وامه و ژمارەی قوربانیان له زیادبوونه.
ئه‌گه‌رچی پێشتر كۆمسیۆن ڕای گه‌یاند، كه بەوردی چاودێریی دۆخی خۆپێشاندانەكان لە عێراق دەكات لەرێگەی تیمەكانییەوە، تاكو ئێسته‌یش هیچ ئامارێكی فەرمیان لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكان بەدەست نەگەیشتووە كە بەهۆی فراوانی ڕووبەری خۆپێشاندانەكان كارێكی سەختە.
لە سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانی عێراقه‌وه كه له مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019ه‌وه ده‌ستی پێكرد، تا ئێسته زیاتر لە 800 خۆپێشاندەر بە دەستی هێزە ته‌ناهییه‌كانی عێراق كوژراون و زیاتر له 24 هه‌زاری تریش بریندار بوونه و 56 حاڵه‌تی ڕفاندن هه‌بووه.