ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه ده‌كات، كۆمپانیای حزبی و شه‌خسی له‌مه‌رزی نێوه‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ساڵی پار قازانجی دوو ملیۆن دۆلار داهاتی ته‌ندروستی گه‌رمیانیان بردووه، ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌یش به‌ده‌ست كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت.
محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نه‌مانی ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌كه‌وت به‌هۆی پشكنینی ئه‌و كاڵا‌و شتوومه‌كانه‌ی كه له ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه ده‌هێنرێته ناو هه‌رێمی كوردستان، بڕه‌كه‌ی ته‌نها له ساڵی 2019 دا نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار بووه و ئێسته ده‌ست كۆمپانیا ده‌كه‌وێت له كاتێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه به‌پێدانی كاری پشكنین له‌و ده‌روازه‌یه به كۆمپانیا."
زیاتر گوتى، "داوكارین حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی بۆ زیادكردنی داهات خۆیان پشكنین بۆ شمه‌ك و كاڵاكان بكه‌ن، نه ك بدرێت به كۆمپانیای شه‌خسی و حزبی كه هه‌ندێكیان مۆله‌تی كاركردنیان نییه."
سیروان محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌كه ئاوڕ لێدانه‌وه‌ی پێویسته.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، سه‌رباری كهمو كورتی دارایی كاری گرنگیان ئه‌نجامداوه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" بردنی پاره‌ی داهاتی ته‌ندروستی ناوچه‌كه له كاتێكدایه زیاتر له حه‌وت ساڵه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌د قهرهویڵهی له كه‌لار كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی