كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیه‌تی كورد و ئه‌ڵمان له ڕۆژانی ڕابردوو داوه‌تی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزبه‌كانی ئه‌ڵمانیای له شاری زۆلینگنی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالن كرد و ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو سه‌عات پرسی كوردیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و حزبانه تاوتوێ كرد و دواتریش به خواردنی كورده‌واری نیوه‌ڕۆخوانێكیان بۆ ساز كردن.
ڕۆژنامه‌ی "
زۆلینگنه‌ر تاگبلات" هه‌واڵی دیداره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ریچارد شمیدت شاره‌داری زۆلینگن له پارتی سۆشیال دیموكرات له‌باره‌ی ئه‌و چالاكییه‌وه گوتی، زۆر خۆشحاڵین كه ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له شاره‌كه‌مان هه‌ن و ئه‌وان پێوه‌ندی زۆریان دروست كردووه و تێكه‌ڵاوی زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان هه‌یه، ئه‌مه هه‌م لێكگه‌یشتنی زیاتر و ئاڵوگۆڕی كولتووری دروست ده‌كات، هه‌میش ئه‌ڵمانه‌كان زیاتر شاره‌زای ڕه‌وشی ناوچه‌كه و دۆزی گه‌لی كورد ده‌بن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
نیوه‌ڕۆ ئه‌ڵمانه‌كانیان به خواردنی كوردی داوه‌ت كرد
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ماوه‌ی دوو ساڵه دامه‌زراوه و سه‌ره‌تایش ناوی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كورد بوو له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام دواتر ناوه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كورد و ئه‌ڵمان گۆڕا و ئه‌مساڵ ده‌ستیان به چالاكی زیاتر كردووه، پێش چالاكییه‌كانی ئه‌وان خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان زانیاری كه‌میان له‌سه‌ر كورد هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته زۆرێكیان خۆشه‌ویستیان بۆ پرسی كورد دروست بووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كاری هاوبه‌شی زیاتر و لێكگه‌یشتنی زۆرتر دروست ببێ و كولتووری شاره‌كه‌مان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببێت.
له خوانه‌كه ریچارد شمیدت نوێنه‌ری سۆشیال دیموكرات، ئێرنست لۆتیرگونگ نوێنه‌ری پارتی ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌ڵمانیا "ئه‌ی ئێف دی" و كارستن بیكه‌ر نوێنه‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتی كریستیان، رائول براتیگ نوێنه‌ری پارتی ئازادی دیموكرات و تیلو شنوور نوێنه‌ری پارتی سه‌وز و كارین سیلهایمه‌ر نوێنه‌ری پارتی چه‌په‌كه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ندان هاووڵاتی تری ئه‌ڵمان پشكداربوون و به‌ر له خوانه‌كه گفتوگۆیه‌كی گه‌رمیان له‌سه‌ر پرسی كورد كرد و دواتریش به دۆستایه‌تی زۆره‌وه خوانی نیوه‌ڕۆیان خوارد.