بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره ڤایرۆسێك كه به خێرایی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه و دۆخی ته‌ندرستی به ته‌واوی تێك ده‌دا، وڵاتانی ئاسیای خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا، وه‌به‌رهێنه‌ران به په‌له پشكیان له كۆمپانیاكانی چین ده‌فرۆشن، ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌های پشكه‌كان زۆر كه‌م ببنه‌وه، به‌مه‌یش چینییه‌كان قازانجێكی زۆر ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی حكوومه‌تی چین بڵاویان كرده‌وه، كه ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه و حاڵه‌تی تووشبوون له ژاپۆن و كۆریای باشوور و تایلاندیش تۆمار كراوه، تا ئێسته هیچ چاره‌سه‌رێكی پێویست بۆ ئه‌و جۆره ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌نگۆ و هه‌واڵی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنیشی ترسی زۆری له دڵی دیپلۆماتكاران و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له چین دروست كردووه.
به‌هۆی ترسی ئه‌و په‌تا ڤایرۆسییه‌وه پشكی كۆمپانیاكانی ژاپۆن له بۆرسه‌ی جیهانی به ڕێژه‌ی 0.91% ڕووی له دابه‌زین كرد و ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ماوه‌ی 15 مانگه دابه‌زینی پشكی كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕێژه‌یه.
تاتشوسی ماینۆ گه‌وره شرۆڤه‌كاری ئابووری له په‌یمانگه‌ی ئۆكاسان بۆ ڕۆیته‌رز گوتی، له‌و بڕوایه‌دابوون ساڵی 2020 به ته‌واوی ئابووری جیهان هه‌ڵده‌ستێته‌وه و ڕوو له گه‌شه‌ی زۆر زیاتر ده‌كات، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له چین و به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی وا ده‌كات، به ته‌واوی ئابووری ئاسیا به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه كاریگه‌ری یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر چین ده‌بێ، وه‌به‌رهێنه‌ران به پاره‌ی كه‌میش بێ پشكه‌كانیان ده‌فرۆشن و پاره‌كانیان له چین ده‌به‌نه ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌یش پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری چین سست ده‌كات.
ڤایرۆسه‌كه به‌خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا بڵاو بووه‌ته‌وه
پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌های پشكی كۆمپانیاكانی ژاپۆن بۆ ڕێژه‌ی 3% ڕوو له دابه‌زین بكات، ئه‌م دابه‌زینه ئابوورییه ته‌نیا كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و پیشه‌سازییه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی سێكته‌ره جیا جیاكانی ژیانی گرتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ژاپۆن ئاشكرای كرد، كه ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست كرووه، بۆ ڕووبه‌ڕوبووونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و زاڵبوون به‌سه‌ری دا، به‌ڵام تا ئێسته هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌یش ڕوو له زیادبوونن.
ڤایرۆسه‌كه ته‌نیا كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئابووری ئاسیا نییه، به‌ڵكوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وروپایش داناوه و دوێنێ سێشه‌م به‌های پشكی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا له ترسی گه‌یشتنی ئه‌و ڤایرۆسه به كیشوه‌ری ئه‌وروپا ڕووی له دابه‌زین كرد و به ڕێژه‌ی 0.08% پشكی كۆمپانیاكان كه‌م بوونه‌وه.
ڤایرۆسی كورونا پێشتریش له 2003 له چین بڵاوبووه‌وه و بووه هۆی كوشتنی 80 هه‌زار كه‌س، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌وام بێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن پێشبینی ده‌كرێ قوربانی په‌تاكه له‌مساڵ زۆر زیاتر بێت، چونكه 25ی ئه‌م مانگه سه‌ری ساڵی چینییه و به ملیۆنان هاووڵاتی چینی گه‌شت له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نه‌خۆشییه‌كه به خێراییه‌كی زۆر زیاتر بۆ ته‌واوی وڵاته‌كه بگوێزرێته‌وه و ببێته به په‌تایه‌كی گه‌وره و فره‌وان و چاره‌سه‌ركردنی زۆر قورس و ئه‌سته‌م بێت.
ئێسته له زۆربه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان پشكنینی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییانی چین و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كرێ كه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دێن، به تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆرك و سان فرانسیسكۆ و لۆس ئه‌نجلس سیسته‌می پشكنینی پزیشكی زۆر پێشكه‌وتوویان داناوه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه ڕوو له وڵاته‌كه ده‌كه‌ن ده‌پشكنرێن، له ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌و په‌تایه به په‌له ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاتانه ده‌وه‌ستێنێت و خواست له‌سه‌ر ماسكی ته‌ندروستی و جلی خۆپارێزی زیاد ده‌بێت
لایه‌نێكی تری ئه‌و په‌تایه قازانجی گه‌وره و زۆری كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ماسك و جلی خۆپارێزی و كامێرای ئاشكراكه‌ری تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یییه كه ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی تووشبوون و تووش نه‌بوو، به‌مشێوه‌یه نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ڕووی له زیادبوون كردووه و پێشبینی ده‌كرێ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌و بواره له چین قازانجێكی یه‌كجار گه‌وره بكه‌ن.
مارگرێت یانگ شرۆڤه‌كاری ماركێت له كۆمپانیای سی ئێم سی ماركێتس گوتی، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و په‌تایه پێشبینی ده‌كرێ نرخی زێڕیش ڕوو له دابه‌زینی گه‌وره بكات، چونكه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه خه‌ڵكی سه‌رنجیان به ته‌واوی ده‌چێته سه‌ر چاره‌سه‌ركردن و خۆپارێزی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوو له كڕینی زێر ناكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌میش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و فره‌وان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له
چین بكات و ڕه‌نگه یه‌كێك له بژاره‌كانیش ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی بێ له چین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ به زوویی ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر و كۆنتڕۆڵی په‌تاكه بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك بكاته قوربانی.