ئاژانسی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانی "بامهر" له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، كه مرۆڤ تا زیاتر بخوێنێت و ئاستی زانستی به‌رزتر بێت، ئه‌وا كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌بێت و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان پێوه‌ندی زۆری به زانینه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی زۆرتر ده‌خوێنن و به‌رده‌وامن له خوێندن هۆشیارترن و به ته‌واوی خۆیان له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزن.
توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی پسپۆرێكی زانكۆ و كارمه‌ندێكی پۆسته كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه جیاوازی زۆر هه‌یه له دۆخی ته‌ندروستی هه‌ر یه‌كێكیان، مامۆستاكه‌ی زانكۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كه‌ی پۆسته زۆر كه‌متر تووشی نه‌خۆشی بووه.
خوێندن زۆرترین پێوه‌ندی به مانه‌وه‌تان به ته‌ندروستی و دوور له نه‌خۆشییه‌كان هه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زایانی ئه‌و ئاژانسه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئاستی خوێندن و فێربوونی مرۆڤ زۆرتر و زیاتر بێت، تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كان زۆر كه‌متر ده‌بێت، ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌ر ڕاسته، تا كه‌متر بخوێنن و هۆشیار بن، ئه‌گه‌ری تووشبوونتان به نه‌خۆشییه‌كان زۆر زیاتر ده‌بێت.
به گشتی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی زۆرتر خوێندوویانه كاره‌كانیان زیاتر وانه گوتنه‌وه و دانیشتنه له نووسینگه و ئۆفیسه‌كان، كه ئه‌مه‌یش زیاتر پێویستی به‌كاری مێشكه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندنیان زۆر به‌رز نییه، زیاتر كاری جه‌سته‌یی و ماسوولكه‌یی ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، مێشكی خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان چالاكتر بێ و به‌مه‌یش سیسته‌می به‌رگری جه‌سته چالاكتر ده‌بێ و له نه‌خۆشییه‌كان دووریان ده‌خاته‌وه.