سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت تا ئێسته به ته‌واوی له دنیا بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه و له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه و زۆرێك له وڵاتانیش توێژینه‌وه له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه و لایه‌نه باش و خراپییه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له وڵاتانی تر خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئینته‌رنێت، كه خێرایی گواستنه‌وه‌ی داتاكان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه هه‌رگیز مرۆڤ باوه‌ڕی پێ ناكات.
له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت وڵاتان ئاماده‌یی باشیان ده‌ربڕی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا به‌ڵگه‌ی پێویستیان خسته‌ڕوو، كه كۆمپانیای هواوی چین و زێت تی ئی چینی له ڕێی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی هێلی ئینته‌رنێت، سیخوڕی به‌سه‌ر جیهانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه تۆزێك ساردبوونه‌وه دروست بووه، وڵاتان خه‌ریكی توێژینه‌وه كردنن له‌سه‌ر ئه‌وجۆره ئینته‌رنێته.
كێشه‌كه لێره‌یه كه تا ئێسته نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت له دنیا بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، كه‌چی باس له نه‌وه‌ی شه‌شه‌م ده‌كرێ، هه‌ریه‌ك له چین و كۆریای باشوور و ژاپۆن و فینله‌ندایش خه‌ریكی كاركردنن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئینته‌رنێت، جیاوازی نێوان نه‌وه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م توانای هه‌یه یه‌ك گێگابایت داتا له چركه‌یه‌ك بگوازێته‌وه، به‌ڵام نه‌وه‌ی شه‌شه‌م ده‌توانێ یه‌ك تێرابایت له چركه‌یه‌ك بگوازێته‌وه، واته هه‌زار گێگابایت، ئه‌مه‌یش وایكردووه خێرایی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئینته‌رنێت، له‌سه‌رووی پێشبنییه‌كانی مرۆڤه‌وه بێت.
ئێسته چین و كۆریای باشوور و ژاپۆن و فینله‌ندا ده‌یانه‌وێ
نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئینته‌رنێت، بۆ بواری ڕۆبۆت و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و پرۆژه ستراتجییه‌كان به‌كاربهێنن، به‌ڵام تا ئێسته كاردانه‌وه‌ی جیهان ڕوون نییه و مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مه وه‌ك فشارێك بێ، تا وڵاتان به‌جێ نه‌مێنن و خێراتر نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت له جیهان بڵاو ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی شه‌شه‌م به ته‌واوی بخرێته خزمه‌ت له جیهان، ئیتر مۆبایله زیره‌كه‌كانیش بوونیان نامێنێت، به‌ڵكوو هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بنه ئامێرێكی زۆر بچووك، كه به‌شێوه‌ی تیشك شاشه‌ی زۆر گه‌وره یان به‌و قه‌باره‌ی ده‌ته‌وێ له‌سه‌ر مێز و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كه‌ن و ده‌توانیت كاری پێ بكه‌یت!