سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی شورای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به زۆرینه‌ی ده‌نگ "ئه‌بو عه‌لی ئه‌لبه‌سڕی"یان به جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبژارد تا شوێنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بگرێته‌وه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
ئه‌بو عه‌لی ئه‌لبه‌سڕی یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه كه به فه‌رمانی ئێران هێزه‌كانی به‌دری له 1998 ڕێكخسته‌وه و به یاوه‌ری ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ركه‌وتووانه ته‌واوی هێزه‌كه‌یان رێكخسته‌وه و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكردن و هاوكاری مادیشیان له ئێران وه‌رده‌گرت، دوای ئه‌و هه‌موو كاره دواجار هادی عامری له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌سه‌ر هه‌ردووكیان سه‌پێنرا و بوو به فه‌رمانده‌ی گشتی میلیشیاكانی به‌در.
یه‌كێكه له پیاوه هه‌ر دڵسۆزه‌كانی ئێران له عێراق و به‌ر له موهه‌ندیس و عامری خزمه‌تی ئێرانی كردووه
پێشتر
ئه‌لبه‌سری له 2003 بووه بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و پاشان بریكاری وه‌زاره‌تی كار، دوای هێرشی داعش‌یش بۆ سه‌ر عێراق و فتواكه‌ی عه‌لی سیستانی، پۆسته‌كه‌ی جێهێشتووه و له ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی چووه‌ته ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی شه‌ڕ دژی داعش.
له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی تری به‌در به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی له‌ناوبردنی داعش له شوێنه جیا جیاكانی عێراق كردووه و كوڕه‌كانیشی به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵی بوون، یه‌كێكیشیان له ئه‌نجامی برینداربوون، قاچێكی له ده‌ست داوه.