بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەی کۆتا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2019 کۆتایی دێت و دوایین توێژ مووچە وەردەگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ـی كانوونی دووه‌م، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سبه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینی دابه‌ش ده‌كرێت کە دوایین توێژی ناو لیستەکەن.
هەر بەپێی ئەو خشتەیە کە پێشتر "وشە" بڵاوی کردبووەوە، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 16 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێ كه مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019یانە.
عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دوای ته‌نگژه‌ی دارایی پشت به فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه به‌پێی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ناردن دەبەستێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌ر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و به داهاتی ناوخۆیی و پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه و فرۆشتنی نه‌وت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و پێدانی مووچه ئاسایی بووه‌ته‌وه، له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك له هه‌رێمی كوردستان مووچه دەست بە دابەشکردن دەکات.