چه‌ند جارێكه لیژنه‌ی پلان و پڕۆژه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، تاوتوێی دواكه‌وتن و كارنه‌كردن له پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات كه پارێزگار سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بۆیه داوایان كردووه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بچێته ناو كۆبوونه‌وه و زانیاری و ڕوونكردنه‌وه بداته ئه‌نجوومه‌ن و لایه‌نی پێوه‌ندیدار، به‌ڵام پارێزگار وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی نه‌داوه‌ته‌وه.
پێش سێ ساڵ، سایلۆی سلێمانی كه له به‌رانبه‌ر دروستكردنی سایلۆی تر، زه‌وییه‌كه‌ی درا به "كۆمپانیای هیوا ڕه‌ئووف"، تا له به‌رانبه‌ردا چه‌ند پڕۆژه و سه‌وزایی و شوێنی نیشته‌جێبوون دروست بكات كه به پڕۆژه‌ی "داون تاون" ناسراوه، به‌ڵام هیچ شتێك له پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و سایلۆكهش رووخا.
به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی پرۆژه جێگره‌وه‌كانی سایلۆ، داوا له پارێزگار و لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار كراوه بچنه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ روونكردنه‌وه، به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر حیسابی بۆ داواكه‌ی ئه‌نجوومه‌ن نه‌كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له وه‌ڵامی بانگهێشتكردنهكهدا نامه‌یه‌كی ناردووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئاماده نییه بێته ناو ئه‌نجوومه‌ن.
هاوكات له نامه‌كه‌دا به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامانی گوتووه كه ناتوانن به‌و شێوه‌یه میوانداریی بكه‌ن و پێویسته ڕێكاری تایبه‌تی بۆ بگرنه به‌ر. بۆیه سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن نامه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ به ئامۆژگاری ده‌زانن بۆ ئه‌نجوومه‌ن.
ڕه‌مه‌زان نامیق سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی داون تاون كه له جێی سایلۆی كۆنی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ماوه‌ی دوو ساڵه ته‌نیا زه‌وییه‌كه‌ی پاك كراوه‌ته‌وه و نه‌توانراوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌سته به پارێزگاوه و ئه‌وان چاودێری و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
نامیق ئه‌وه‌یشی گوت، به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی پڕۆژه‌كه، دووجار میوانداری پارێزگاری سلێمانیمان كردووه له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نی تر بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو كۆبوونه‌وه‌كه و ڕوونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن، به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه و ئاماده نه‌بووه بێته ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.
به‌گوته‌ی خۆی، "دوای زیاتر له یه‌ك مانگ له وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و ئاماده نه‌بوون، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ ئه‌نجوومه‌ن كه ناوهڕِۆكهكهی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئاماده نییه بێته كۆبوونه‌وه‌كه و پێویسته ئه‌نجوومه‌ن ڕێكاری تایبه‌ت بگرێته به‌ر، سه‌ره‌تا پێش 72 سه‌عات ئاگاداری بكه‌نه‌وه و ئه‌ویش به نووسراو زانیاری و ڕوونكردنه‌وه‌یان پێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و جۆره‌ی پێ باش نه‌بوو، دواتر داوای لێ بكه‌ن میوانداری بكرێت و نووسراوه‌كه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بیكات و واژووی ئه‌وی به‌سه‌ره‌وه بێت".
"ئه‌وكاته‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، له ڕێی نووسراو داوامان له به‌ڕێوه‌به‌ر و لایه‌نه‌كانی تر ده‌كرد بێنه كۆبوونه‌وه‌وه. ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بانگهێشت و میوانداریكردنی هه‌ر كه‌سێكی هه‌یه له حكوومه‌تی خۆجێی، به‌ڵام ئێسته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر خۆی ئاماده نییه بێته ئه‌نجوومه‌ن" ڕه‌مه‌زان نامیق وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسه له شكستی ئه‌و پڕۆژه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ریشی بكات، ئه‌و ئاماده نهبوونهیشی كێشه دروست ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو بێته كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ڕوونكردنه‌وه بدات، له نامه‌یه‌كیشدا وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی داوه‌ته‌وه و هه‌ستاوه به دانانی ڕێكار بۆ ئه‌نجوومه‌ن، له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی ده‌توانێ له هه‌ر كه‌سێك بكۆڵێته‌وه و داوای هه‌ر كه‌سێك له سنووری پارێزگا بكات.
زیاتر گوتی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر خۆی داوای كردووه كه ده‌بێ به‌و جۆره بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی بكه‌ن، له كاتێكدا له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاردا نییه ڕێكار بۆ ئه‌نجوومه‌ن دابنێت.
"نه‌هاتنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و هه‌ر كه‌سێكی تر كه بانگی ئه‌نجوومه‌ن بكرێت و نه‌چێت، دژی یاسای ژماره سێیه، ئاماده نه‌بوونیشی به مانای ئه‌وه دێت ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر بوونی نه‌بێت، له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌ن ده‌زگه‌ی چاودێرییه به‌سه‌ر حكوومه‌تی خۆجێی" ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وا ده‌ڵێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری داوه‌ته‌وه و پێیان ڕاگه‌یاندووه، له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نییه ڕێكار و ڕێنوێنیی بۆ ئه‌نجوومه‌ن دابنێت. به‌ڵام تا ئێسته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی نه‌داوه‌ته‌وه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
دووجار بانگهێشت كراوه بۆ ناو كۆبوونه‌وه و نه‌هاتووه، جاری سێیه‌م هه‌روا بێت ئه‌نجامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه
زیاد كاكه‌ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له به‌رانبه‌ر دووجار میوانداریكردن و بانگهێشتكردنی، جوان نه‌بوو و له ئاست ئه‌نجوومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نیش نه‌بوو، چونكه ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێپرسینه‌وه بكات له پارێزگار.
ئه‌وه‌شی گوت، دووجار بانگهێشت كراوه بۆ ناو كۆبوونه‌وه و نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر جارێكی تر بانگهێشت بكرێت و نه‌یه‌ته ناو كۆبوونه‌وه، ئه‌نجامێكی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه.
"وشه" چه‌ندان جار هه‌وڵی دا لێدوان له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
وشه/به‌دواداچوونی هۆشیار عه‌لی