به‌رپرسێكی زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، شوێنه‌واری زه‌رده‌شتییه‌كان بووه‌ته گەوڕی ئاژه‌ڵان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ـی كانوونی دووه‌م، ئاوات حیسامه‌دین نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، شوێنه‌واری زه‌رده‌شتییه‌كان دووچاری شێواندن بوون.
نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتی، هیچ گرنگییه‌ك به شوێنه‌واری زه‌رده‌شتییه‌كان نادرێت، خه‌ڵكێك هه‌ن به چه‌كووش و چه‌ندان شتی تر سه‌رقاڵی شێواندنی شوێنه‌واری زهردهشتییهكانن.
هیچ گرنگییه‌ك به شوێنه‌واری زه‌رده‌شتییه‌كان نادرێت
ئاشكرای كرد، به‌شێك له شوێنه‌واره‌كان ئێسته بوونه‌ته گەوڕی ئاژه‌ڵان، له چه‌ندان شوێنیش هاووڵاتییان به ئاره‌زووی خۆیان سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌وارانه ده‌كه‌ن و لەسەر دیوارەکانی دەنووسن.
باسی له‌وه‌ش كرد، داوا له به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین به‌خێرایی كار بۆ پاراستنی ئه‌و شوێنه‌وارانه بکەن، چیتریش ڕێ نه‌درێت ئه‌و شوێنه‌وارانه و شوێنه‌واری ئاینه‌كانی تر بشێوێنرێت.
زه‌رده‌شتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له حه‌وت ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تۆمار كراون.