به‌رپرسێكی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، تا ڕێنوێنی نوێ ده‌رده‌چێت كاره‌كانی لیژنه‌ی ڕه‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل وه‌ستاوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ـی كانوونی دووه‌م، فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی ڕه‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل وه‌ستاوه.
كاره‌كانی راگیرا تا رۆژی 2/2/2020
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر گوتی، ئاگه‌داری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه كه لیژنه‌ی ڕه‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل، كاره‌كانی راگیرا تا رۆژی 2/2/2020.
باسی له‌وه‌ش كرد، هۆكاری ڕاگرتنه‌كه‌ی ده‌ركردنی رێنوێنیی تازه‌یه، بۆیه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه نیازیان هه‌یه جامی ئۆتۆمبێله‌كانیان ره‌ش بكه‌ن، ده‌توانن دوای دووی شوبات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری دابوو ڕێ بدرێت به جام ڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێل، له به‌رانبه‌ردا كه‌سی داواكار ساڵانه باج ده‌دات به حكوومه‌ت و له ساڵیانه‌كه‌ش بۆی تۆمار ده‌كرێت تا تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی نه‌بێت.