بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی نوێکردنەوەی بریکارنامەی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی تابلۆ دوو بڕیاری نوێ لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات و رای دەگەیەنیت، لەمەودوا بریکارنامەی گشتی و تایبەت هیچ کاتێکی بۆ دیاری ناکرێت.
هاووڵاتی ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 24 سەعات جارێك تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت
ئەمڕۆ چوارشەم 22ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دوو بڕیاری لەبارە گۆڕینی تابلۆ و وەکالەی ئۆتۆمبێل بڵاو کردووەتەوە.
لەبارەی وەکالەی گشتی و تایبەتی بۆ ئۆتۆمبێل بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بڕیاری داوە، دیاری نه‌كردنی هیچ ماوه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌رچوونی بریكارنامه‌ی گشتی و تایبه‌ت كه پیش‌تر بۆ بریکارنامەی گشتی ماوه‌ی پێنج ساڵ دیاری كرابوو، بۆ بریکارنامەی تایبه‌تیش ماوه‌ی سێ ساڵ دیاری كرابوو، كه ئه‌مه بووبووه سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ هاووڵاتییان و زۆرێك له هاووڵاتییان كه ده‌یانویست بریکارنامەكان تازه بكه‌نه‌وه بریکارەکە داوای پاره‌ی لێده‌كردن یاخود ئاماده نه‌ده‌بوو سه‌رلەنوێ وەكاله بكاته‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئێستا به‌پێی ئه‌م بڕیاره به‌بێ تازه كردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی كراوه كار به وەكاله ده‌كرێت و تەنیا له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه به‌پێی یاسا بریکارنامە كاریگه‌ری نامێنێت له‌و كاتانه كاری پێناكرێت كه ئه‌وانیش یەکەم، له‌حاڵه‌تی له‌ده‌ستدانی ئه‌هلیه‌تی بریكار یان بریكاردهر. دووەم، له‌حاڵه‌تی دیاریكردنی ماوه بۆ به‌سه‌رچوونی بریکارنامەكه له‌لایه‌ن بریكاردهرهكهوه. سێیەم، له‌حاڵه‌تی مردنی بریكار یان بریكاردهر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بڕیاری داوە، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل كه زۆریك له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه خاوه‌نی دوو ئۆتۆمبێل یان زیاترن، حه‌ز به گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان ده‌كه‌ن له نێوان ئۆتۆمبێلەكانیان، كه پێشتر نه‌ده‌بوایه له ماوه‌ی كه‌متر له 6 مانگ ئه‌م كاره دووباره بكرابایه‌وه، به‌ڵام ئێستا رێگەی پێ دەدرێت و هاووڵاتی ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 24 سەعات جارێك ئه‌م كاره بكات، كه ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كه بۆ هاووڵاتییان.