كه‌مێك پێش ئێسته كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس ده‌ستی پێ كرد.
پێشتر سەرۆکایەتی هەرێم تەوەری کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردبوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ كه بۆ به‌شداری له لووتكه‌ی ئابووری جیهان له داڤۆسی سویسران، كۆ بوونه‌وه.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و تره‌مپی راگه‌یاندبوو و ئاماژه‌ی دابوو، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه دۆخی سیاسی و ته‌ناهیی عێراق و ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاڵای كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌پاڵ یه‌ك دانراون، بڕیاره تره‌مپ پلانی نوێی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس بكات و رای سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی پلانه نوێیه‌كه‌ی واشنتن وه‌ربگرێت.
نێچیرڤان بارزانی به بانگهێشتی فه‌رمی له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی لووتكه‌ی ئابووری جیهانی "داڤۆس"، به‌شداری له په‌نجایه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لووتكه‌یه كرد كه زۆربه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی دنیا تێیدا به‌شدارن.