بڕیاره ئه‌مڕۆ ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا، سه‌ردانى قودس بكات و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كۆ ببێته‌وه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا سه‌ردانى قودس ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى یادى هۆلۆكۆستى جووه‌كان ده‌بێت.
بڕیاره ئه‌و سه‌ردانه دوو رۆژ بخایه‌نێ، له‌م ماوه‌یه‌دا ماكرۆن له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باسى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستین و بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كۆ ببێته‌وه.
ماكرۆن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل كۆده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا تاوتوێى دۆسیه‌ى ئێران و پرۆسه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ردوولا ده‌كات.
هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌ردانه‌كه‌ى ماكرۆن له چوارچێوه‌ى یادى هۆلۆكۆست دێت، چونكه 75 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنى كه‌مپى "ئۆشفیتز" تێده‌په‌ڕێت كه نازییه‌كان بۆ جووه‌كانیان دروست كردبوو، به‌ڵام ماكرۆن سه‌ردانى كه‌نیسه‌یه‌كى فڕه‌نسیش ده‌كات كه مێژوویه‌كى دێرینى له قودسدا هه‌یه.
ماكرۆنى هه‌فته‌ى رابردوو له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ قودس گوتى، "ناچم به‌وان بڵێم پلانى ئاشتیم هه‌یه، چونكه ئه‌مه شكست ده‌هێنێ، به‌ڵكو تاوتوێى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌م".