ئه‌مڕۆ له رووداوێكى كه‌موێنه، ته‌واوى لایه‌نه‌كانى یۆنان له په‌رله‌مان ده‌نگیان دا به ئیكاتیرینى ساكیلاروپۆلۆ بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به یه‌كه‌م سه‌رۆكى ژن له مێژووى یۆنان.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22 ى كانوونى دووه‌م، 261 كه‌س له په‌رله‌مان ده‌نگیان به ئیكاتیرینى دا بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به سه‌رۆك كۆمار.
به كۆده‌نگى وڵاته‌كه‌ى ئه‌و ژنه بوو به سه‌رۆك كۆمار
كۆستاس تاسولاسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته رای گه‌یاندووه، كۆده‌نگییه‌كى ته‌واو له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى ئیكاتیرینى هه‌یه. سه‌رۆكى حكوومه‌تیش ده‌ڵێ تاكهكهسێكه له ده‌ره‌وه‌ى دابه‌شبوونه حزبییه‌كانه‌وه بێت.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپا، رێژه‌ى ژن له ده‌سه‌ڵاتى یۆنان كه‌مه و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى فڕانس پرێس، له یۆنان له پێنج ژن یه‌كێكیان بێكاره.
ئیكاتیرینى له ساڵى 1956 له‌دایك بووه، له زانكۆى ئه‌سینا یاساى خوێندووه و دواتر له زانكۆى سۆربۆن له هه‌مان بوارى خوێندوویه‌تى، هه‌ردوو زمانى فڕه‌نسى و ئینگلیزى به ره‌وانى ده‌زانێت.
به‌رله‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى وڵاته‌كه‌ى بووه. له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیش له مێرده‌كه‌ى جیا بووه‌ته‌وه و ته‌نیا كوڕێكى هه‌یه.