ده‌سته‌ى فه‌رمانده‌یى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس دابنێت كه له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكادا كوژرا.
دواى بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵى دانانى ئه‌بوعه‌لى بهسرى وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى فه‌رمانده‌یى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تى ده‌كاته‌وه شوێنگره‌وه‌ى بۆ موهه‌ندیس دانابێت.
حه‌شد هیچ كه‌سێكى له شوێنى موهه‌ندیس دانه‌ناوه
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، پوخته‌یه‌كى له‌م راگه‌یه‌نراوه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه "ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه هیچ كه‌سێك له شوێنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس دانرابێت".
شه‌وى رابردوو كه‌ریم علێوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح راى گه‌یاند، ئه‌بوعه‌لى بهسرى كه به‌رپرسێكى دیارى ناو حه‌شده، كراوه‌ته جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى و سوپاسالارى میلیشیاكه، ئه‌م پۆسته‌یش پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس به‌ڕێوه ده‌برا.
له سێى ئه‌م مانگه له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران. ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كه سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى حه‌شد بوو، له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داواكراو بوو، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له چالاكییه‌كانى ئێران له دژى ئه‌مه‌ریكا تێوه‌گلابوو.