مه‌حموود واعیزى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران راى گه‌یاند، ده‌بێت ئێران و سعوودیه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێران داوا له سعوودیه ده‌كات كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئێران داوا له سعوودیه ده‌كات كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ئاژانسه‌كه ئاماژه به لێدوانێكى مه‌حموود واعیزى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران كردووه كه گوتوویه‌تى، ده‌بێ ئێران و سعوودیه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
واعیزى ده‌ڵێ "نابێ پێوه‌ندیى ئێران و سعوودیه وه‌ك پێوه‌ندیى نێوان تاران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بێت، بۆیه ده‌بێ هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
رۆیته‌رز ده‌ڵێ، ئێران و سعوودیه چه‌ندان جار به بریكارى له سووریاوه تا یه‌مه‌ن جه‌نگ له دژى یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ماوه‌ى حه‌وت مانگه گرژییه‌كى زۆر له كه‌نداو وعێراق دروست بووه به‌هۆى ململانێیه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، جگه له قه‌ته‌ر و عومان، وڵاتى تر‌ى كه‌نداویش پاڵپشتى له‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران پێڕه‌وى ده‌كات.