ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به شێویه‌كی پیشه‌ییانه وربینی ته‌واو له ژمێریارییه‌كانیاندا بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای كردووه كه په‌یمانگای باڵای پێگه‌یاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ی پێڕه‌وی پیاده‌كردنی پیشه‌ی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، خرایه ڕوو كه تایبه‌ته به پیشه‌ی ژمێریاریی یاسایی كه كاری وردبینی له بودجه‌ی كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی باج.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی له‌وه كرده‌وه وه‌ك به‌شێك له هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاكسازیكردن له داهات و بۆ رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له دانی باج و ره‌سمی گومركی كه به‌شێكی داهاتی گشتی پێكدێنن، هه‌روه‌ها له پێناو گه‌یشتنی فه‌رمانگه‌كانی باج و گومرك به زانیاریی دروست سه‌باره‌ت به داهاتی پڕۆژه‌كانی باجده‌ران، پێویسته دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به شێویه‌كی پیشه‌ییانه و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنوێنییه‌كان وربینی ته‌واو له ژمێریارییه‌كانیاندا بكرێت به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له پێناو ئاسانكاریكردن له كاروباری باجدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای كردووه كه په‌یمانگای باڵای پێگه‌یاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پێگه‌یاندنیان به شێوازێكی ئه‌كادیمیانه و به پێی پێوه‌ره زانستییه‌كان. دوای گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی پێڕه‌وه‌كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندی كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له بڕگه‌یه‌كی تردا دووپاتی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی موڵك وماڵی ده‌وڵه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كانی حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنوێنییه‌كان به جۆرێك كه ته‌نیا له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت و له كاتی مامه‌ڵه پێكردنیشیان ره‌چاوی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك وماڵی ده‌وڵه‌ت بكرێت.