سه‌رۆك بارزانی برووسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ماڵباتی یاوه‌ر نامق سالم كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، باره‌گای بارزانی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك بارزانی‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، "به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی یاوه‌ر نامق سالم برای تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان خوالێخۆشبوو جه‌وهه‌ر نامق سالمـمان پێ گه‌ییشت".
وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌دا نووسراوه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ماڵباته و ته‌واوی كه‌سوكار و ئاشنایانیان ده‌كات. له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی نووسراوه "خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم. له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".