دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی داڤۆس به‌رده‌وامه و دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتان ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن كۆبووه‌ته‌وه.
دووپات له هه‌وڵی هێوردكردنهوهی گرژییه‌كان و ڕێگری له په‌ره‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه باسی پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و بره‌ودانی زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و گرنگیی به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی تری گفتوگۆكان بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی تری وڵات و داواكارییه‌كانیان و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسیان له عێراق تاوتوێ كرد و دووپات له هه‌وڵی هێوردكردنهوهی گرژییه‌كان و ڕێگری له په‌ره‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میر فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودی، پێوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و گرنگیی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تی و هاوكارییه مرۆییه‌كانی خاچی سووری سعوودی بۆ ئه‌وان خرانه به‌ر باس و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نیچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شینیچی كیتائۆكا سه‌رۆكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و پرۆژه‌كانی ڕێكخراوه‌كه ده‌ربڕی كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خزمه‌تیان به هه‌رێمی كوردستان كردووه و جێپه‌نجه‌یان به پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره.