یەک لە داوا هەرە سەرەکییەکانی خۆپێشاندەران لە لبنان، دوورکەوتنەوەی دەستی حزبە سیاسییەکانی وڵات بوو لە کاروباری دەوڵەت و حکوومەتی وڵاتەکەیان، به‌ڵام ئێسته لبنان به‌یه‌كجاریى كه‌وته ژێر ده‌ستى حزبه شیعه‌كان و سوننه و مه‌سیحى بێبه‌ش كران، ئێسته خۆپێشاندان له به‌یرووتی پایته‌خت و چه‌ند گه‌وره‌شاری تری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووە.
به فه‌ركانى دیوانى حه‌ریرى كه ئێسته سه‌عد حه‌ریرى و به‌شێكى زۆرى سوننه‌كانى لبنانى پێك هێناوه، بڕیاریان داوه خۆپێشاندان دژی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی لبنان ده‌ست پێ بكه‌ن. به بڕواى ئه‌وان، کابینەی نوێی حکوومەت ته‌نیا بریتییه له كابینه‌ى حزبوڵڵاى لبنانى نه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات و مه‌سیحییه‌كانیش بە هەمان شێوە ناڕازین.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له ماڵباتى سه‌عد حه‌ریرى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، حزبوڵڵاى لبنانى حكوومه‌تى ئه‌كادیمیاى شیعه‌ى له وڵاته‌كه دروست كردووه، به‌لاى ئێمه حكوومه‌تێك هه‌موو پێكهاته‌كانى تێدا نه‌بێت ئه‌وه حكوومه‌تى نیشتمانى نییه و ئێمه دژى ده‌وه‌ستینه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ماڵى سوونه ئه‌م ئێواره ڕێككه‌وتن كه سبه‌ى پێنجشه‌م و دوو سبه‌ى هه‌ینى خۆپێشاندان دژى حكوومه‌تى شیعى ده‌كرێت و تا ڕووخانى حكوومه‌ت و هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ناوه‌ستێت خۆپێشاندانه‌كان.
ئێسته خۆپێشاندان له به‌یرووتی پایته‌خت و چه‌ند گه‌وره‌شاری تری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووە.
زیاتر گوتى، دوای چەند مانگ ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە لبنان و دواکەوتنی زیاتر لە یەک مانگ لە وادەی یاسایی خۆی، کابینەی نوێی حکوومەتی لبنان پێک هاتووه به‌ڵام ئه‌مه هیچ شه‌ریعه‌تێكى له‌لاى ئێمه‌وه نییه.
شایه‌نى باسه، ئەمڕۆ حیسان دەیاب وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی لبنان کابینەیەکی 20 کەسیی پێک هێنا، سەرۆک وەزیرانی نوێ گوتى، سوننە و مەسیحی لەو کابینەیەدا نین، بەڵام حکوومەت هی هەموان دەبێت، کابینەی نوێی حکوومەتی لبنان لە کۆمەڵێک کەسایەتی پسپۆڕ پێک هاتووە کە سەر بە هیچ باڵ و حزبێکی سیاسی نین، شایه‌نى باسه شەش وەزارەتیان ژن سەرۆكایەتیان دەكات، ئەوەیش یەكەمجارە ڕووبدات لە لبنان و سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا، ئه‌وانیش، "(فارتینیە ئۆهانیا وەزیری لاوان - ماری كلۆد وەزیری داد - لمیا ئەلدوەهمی وەزیری كار - مەنال عەبدولسەمەد وەزیری ڕاگەیاندن - غادە شەریم وەزیری كۆچبەران).