نوێنه‌رى خۆپێشانده‌رانى به‌غدا ڕاى گه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینى بەهۆی سەدرەوە ئەگەری پێكدادان لە نێوان خۆپێشاندەرانی عێراق دێتە ئاراوە، هه‌موومان لامان ڕوونه كه ئه‌مه پیلانه و سه‌در فیتی ئێران ده‌یه‌وێت خۆپێشاندانه‌كان كۆتایى پێ بێت.
سەدر بانگەوازی كرد گەورەترین خۆپێشاندانی ملیۆنی لە عێراق لە دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمه‌ریكا بەڕێوە بچێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، حازم شوهیلى نوێنرهى خۆپێشانده‌رانى به‌غدا له گۆڕه‌پانى ته‌حریر بۆ "وشه" گوتى، خۆپێشاندانی ڕۆژی هه‌ینی شیعه‌كان له دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پیلانێكى ئێرانییه و ده‌یانه‌وێت به‌و هۆكاره خۆپێشاندانه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر كۆتایى پێ بهێنن.
زیاتر گوتى، زانیاریمان پێ گه‌یشتووه كه میلیشیاى ڕێك نه‌خراو له‌وان خۆپێشانده‌ران داده‌نرێت و چه‌كى قورسیان پێ ده‌بێت، بۆیه ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێكی خوێناوی ناوخۆیی بە هۆی دووكەرتكردنی گۆڕەپانەكانی خۆپێشاندانەكان دەكەین، ئەمەش دوای ئەوەی سەدر بانگەوازی كرد گەورەترین خۆپێشاندانی ملیۆنی لە عێراق لە دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمه‌ریكا بەڕێوە بچێت.
ڕوونى كرده‌وه، كێشەی ئێمه هێزەكانی ئەمه‌ریكا نییە لە عێراق، بەڵكو گەندەڵی دەسەڵاتی وڵاتەكەمانه و خەمساردیی حزبە دەسەڵاتدارەكهمانه، بۆیە ئێمه قبووڵیان نییە بچینە ناو خۆپێشاندانێكەوە كە سەدر لە دژی ئەمه‌ریكا و بۆ بەرژەوەندی ئێران ئەنجامی دەدات.
14 ڕۆژ پێش ئێسته موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی عێراق كرد و ڕای گه‌یاند، "ئاسمان و خاكی عێراق سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی داگیره‌وه ده‌به‌زێنرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییانی عێراق ده‌كه‌م كه خۆپێشاندانێكی ملیۆنیی یه‌كگرتووی ئاشتیخوازانه ساز بكه‌ن و تیایدا ئیدانه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشێلكردنی خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه بكه‌ن"، بڕیاره خۆپیشاندانه‌كه ڕۆژی هه‌ینی 24ی كانوونی دووه‌م، له سه‌عات نۆی به‌یانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌ست پێ بكات.