به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی "وشه" كه‌وتوون، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ڕێی ئه‌ندامه‌كانی خۆیه‌وه له چه‌ند داوده‌زگایه‌كی حكوومه‌ت، ده‌ستی به ناونووسین كردووه و لێپرسینه‌وه‌ی له چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك كردووه له‌باره‌ی كركردنی حزبیان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به چه‌ندان شێوه ده‌ستی له كاروباری فه‌رمانبه‌رانی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت وه‌رداوه، به بیانووی تۆماركردنی ناوه‌كانیان، هاوكات هه‌وڵی داوه فه‌رمانبه‌ران بترسێنێت و كادر و ئه‌ندام به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت. ئه‌مه‌ش به ته‌واوی خه‌ڵكی سنووری پارێزگه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌راسان كردووه.
هه‌ر كه‌س ئاماده نه‌بێت حزبایه‌تیی بكات، یه‌كێتییه‌كان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی، ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵكی بێلایه‌ن هاوشێوه سه‌رده‌می "به‌عس" وێنا ده‌كرێت
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ئه‌م كاره حزبییه ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی سنووری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه و به به‌رنامه‌یش هه‌ر كه‌س كه ئاماده نه‌بێت حزبایه‌تیی بكات، یه‌كێتییه‌كان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی، ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵكی بێلایه‌ن هاوشێوه سه‌رده‌می "به‌عس" وێنا ده‌كرێت.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به یاسایه‌كی روون و پاڵپشتی ته‌واوی حكوومه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌ر نه‌پارێزراوه له كوردستان، بۆیه حزب ده‌ست له كاروباری كه‌سیشی وه‌رده‌دات، له كاتێكدا ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر ته‌نیا له كاتی سه‌رپێی كارگێڕیی و كاره‌كه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی لێ بكرێت نه‌ك له‌به‌ر "یه‌كێتی نه‌بوون".
فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای خورماڵ كه له ترسا نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، به"وشه"ی گوت، له فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای خورماڵ كه‌سێك ژوور به‌ژووری فه‌رمانگه‌ی كاره‌با ده‌گه‌ڕا و پرسیاری ناوی سیانی و ئینتیمای حزبی له فه‌رمانبه‌ران كرد.
وه‌ك فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌ڵێ، پێی گوتین، "بۆ ئه‌وه‌مانه بزانین له فه‌رمانگه‌كه چه‌ند یه‌كێتی هه‌ن و چه‌ند كارمه‌ندی تر سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كانی ترن."
فه‌رمانبه‌رێكی تر هه‌ر له سنووری هه‌ڵه‌بجه، بۆ "وشه" زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رای گه‌یاند، "له‌لایه‌ن كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه زانیاری له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر كۆ ده‌كرێته‌وه، له‌ڕێی فۆرمێكه‌وه كه ئینتیمای حزبی تێدا نووسراوه".
یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زانیاریی به"وشه" داوه و پێی باش نییه ناو و ناونیشانی ده‌زگه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێش دوو هه‌فته ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌لایه‌ن كۆمیتهكهیهوه ڕاسپێرابوو له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌ی ئێمه ده‌ستی به تۆماركردنی ناو ده‌كرد، ده‌گه‌یشته هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك، پرسیاری حزبی لێ ده‌كرد و پێی ده‌گوت سه‌ر به چ حزبێكی؟.
ئه‌م فه‌رمانبه‌ره پرسیاری له‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی كردووه كه ئه‌و پرسیار و ناو تۆماركردنه بۆ چ شتێكه، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌ویش پێی گوتووه، پێویست به ناو تۆماركردن ناكات، خۆتان ده‌زانن له فه‌رمانگه‌كان چ فه‌رمانبه‌رێك لایه‌نگری خۆتانه، ئیتر چ پێویست ده‌كات له كه‌سی تر بپرسی؟ به‌ڵام ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی گوتوویه‌تی ئه‌وه پێوه‌ندی به تۆوه نییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی تۆمار ده‌كرد، له پاڵ ناوه‌كه‌ی واژووی پێ ده‌كرد، ئێسته‌یش نه‌مانزانی ئه‌و تۆماركردنه بۆچی بوو، له كاتێكدا كاره‌كه هیچ پێوه‌ست به حكوومه‌ت و فه‌رمانگه‌كه‌وه نه‌بوو."
ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمیته‌كانی یه‌كێتی رایده‌سپێرن بۆ هه‌راسانكردنی فه‌رمانبه‌ر به دیاریكردنی لایه‌نگری حزبی، یان كه‌سانی متمانه‌پێكراوی خۆیانن له‌ناو فه‌رمانگه، یاخۆ له ده‌ره‌وه ده‌ینێرن.
كاوان كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای خورماڵ، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌و كاره نیم كه كه‌سێك له كۆمیته‌وه هاتبێته راسپاردن و له فه‌رمانگه‌كه داوای له فه‌رمانبه‌ران كردبێت ئینتیمای حزبیان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش كرابێت، یاسایی نییه و نابێ له‌ناو فه‌رمانگه كاری حزبی بكرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه بووبێت و پرسیاری ئینتیمای حزبی له فه‌رمانبه‌ران كردبێت، ئاساییه، به‌ڵام هیچ كادرێكی حزبی ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌وه بێت لیستی پێ بێت و پرسیاری ئینتیمای حزبی بكات، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ش به ئاشكرا ناتوانێ فۆرمی حزبی به فه‌رمانبه‌ران پڕ بكاته‌وه".
ئه‌م كاره‌ی یه‌كێتی ده‌یكات، زیاتر بۆ ترساندنی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانه و ده‌یه‌وێ له سنووره‌كه نفووسی خۆی زیاتر بكات، پێشتریش له كاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌ستی به تۆماركردنی ناو كردبوو زۆر كه‌س له ترسا ده‌یاننووسی یه‌كێتی و حزبه‌كه پشتی پێ به‌ستن، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردن ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا و كه‌متربوو له پێشبینی خۆی.
له ساڵی 2009 كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جیا بووه‌وه، یه‌كێتی چه‌ندان فه‌رمانبه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی گۆڕان ده‌كرد و له كاری دوور خستنه‌وه و نانبڕاوی كردن، له بواری سه‌ربازی و ته‌ناهییش یان فه‌سڵی ده‌كردن یان ده‌وامی ده‌بردنه شوێنێكی دوور و پله‌ی راده‌گرتن و تا ئێسته‌یش به مه‌رجی بوونه‌وه به یه‌كێتی ئه‌و گه‌مارۆیه‌یان له‌سه‌ر لاده‌بات.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بێ ئاگایی خۆی له‌و بابه‌ته پێشان دا و گوتی، "من ئاگاداری ئه‌و كاره‌ی كۆمیته‌كان نیم، هه‌ر كه‌س و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌و كاره‌ی كردبێت، به‌بێ ئاگاداری حزب كردوویه‌تی و ئێمه‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌یشی گوت، یه‌كێتی فه‌رمانگه‌كان بۆ كاری حزب به‌كار ناهێنێت. به‌ڵام نه‌یشارده‌وه له‌ناو فه‌رمانگه حكوومییه‌كان كادری حزبیان هه‌یه و گوتی "تا ئێسته كۆبوونه‌وه‌ی حزبیمان نه‌كردووه له فه‌رمانگه‌كان".
فه‌رمانبه‌رێكی تر له سلێمانی كه به‌هه‌مانشێوه‌ی هاوپیشه‌كانی له هه‌ڵه‌بجه، ناوێرێ ناوی ئاشكرا بكات، بۆ "وشه" دڵنیایی دا كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ڕێی كۆمیتهكانیهوه له ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه له‌ناو داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن".
زیاتر خستیه‌ڕوو، "له دهزگهكاندا به‌رپرسی ڕێكخستنی حزبی هه‌یه، له‌و ڕێیه‌وه كاری حزبی ده‌كه‌ن و چاودێری ده‌خه‌نه سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی تر، هه‌ندێك جاریش ئیشوكاری تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كه‌یان بۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر سه‌ر به خۆیان نه‌بن، به‌رده‌وام ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه یه‌كێتی نین جیاواز سه‌یر ده‌كرێن".
وشه/ هۆشیار عه‌لی- عه‌زیز ره‌سووڵ