ئه‌گه‌ر پێش سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا، به كه‌سێكت بگوتایه، بۆ ماوه‌یه‌ك واز له كتێبی خوێندنه‌كه‌ت بێنه و ده‌ست به ڕۆمانێك بكه، به‌وپه‌ڕی چێژ و خولیاوه بۆی ده‌چوو. ئێسته ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێ، به كه‌سێك بڵێی واز له مۆبایله‌كه‌ت بهێنه، وه‌ره ئه‌م ڕۆمانه بخوێنه‌وه. چۆن ده‌توانێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌موو وێنه و ڤیدیۆ و پێكه سه‌رنجڕاكێشانه بهێنێت؟ ئێمه لێره‌دا ده‌ڵێین، ئه‌ی چی ده‌بێ وا بكه‌یت؟
نه‌وه‌ی سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و سۆشیاڵ میدیا، ئه‌سته‌مه بتوانن نووسینی درێژ بخوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر پۆستێك له فه‌یسبووك، كلیكی زیاتری هه‌بێ، زۆربه‌یان به‌لایدا ناچن. ئه‌م سه‌رده‌می نه‌خوێنده‌واری و نزیكبوونه‌وه له ده‌به‌نگییه، هه‌ر ئه‌مانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یش كه جاران خوێنه‌ری ڕژد بوون، ده‌بینی ئێسته ناتوانن ڕۆمانێك ته‌واو بكه‌ن، یان هه‌ر كتێبێكی تر كه ده‌ستی ده‌ده‌نێ، بگه‌نه كۆتایی! ئه‌مه بۆ وای لێ هات؟
ئەوانەی هەرگیز ناخوێننەوە، هەنگاوێک لە دەبەنگبوون نزیک بوونەتەوە
توێژه‌ران خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ناو ده‌نێن، خوێنه‌رانی قه‌باره‌ی شاشه، واته له قه‌باره‌كه بترازێ، پێویستی به‌وه بێت به په‌نجه گه‌وره تۆزێ بچیته خواره‌وه، ئیدی بۆیان ده‌بێته كێشه و پێیان باشه كاته‌كه به شتێكی تر به‌سه‌ر به‌رن كه زۆربه‌ی كات ئه‌و شته‌ی تر پڕوپووچه، ئه‌مه‌یش له‌و ڕوانگه‌یه‌ی كێشی خوێندنه‌وه له كێشی هه‌ر شتێكی تر زیاتره.
ته‌كنه‌لۆژیا شێوازه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی گۆڕیوه، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی شاشه له‌ده‌ستمان داوه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه، هه‌ندێك جار جۆره دیزاینێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی دیجیتاڵی داده‌نێن كه وه‌ك كتێب لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه، چونكه هه‌میشه هانی خۆت ده‌ده‌یت لاپه‌ڕه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌ی به لاپه‌ڕه‌ی دواتر و ئه‌م كاره‌یش له خوێندنه‌وه‌ی كتێبدا ده‌بێته پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام تا ته‌واوی ده‌كه‌ی. له خوێندنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیدا، جاری وایه سێ مه‌تر ده‌بێ به په‌نجه بیهێنیته خواره‌وه. تۆ بڵێی ئه‌مه‌یش هۆكارێكی نه‌مانی حه‌زی خوێندنه‌وه نه‌بێ!
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژی كتێب و گه‌یشتن به زانیاری بكه‌ین، ده‌بینین سه‌رده‌مانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بڕیوه. ڕه‌نگه كتێبێك ته‌نیا 10 دانه‌ی هه‌بووبێ، هه‌مووی به ده‌ست نووسرابوون و كرداره‌كه له‌وانه‌یه ساڵێكی ویستبێ تا ته‌واو بووه، تا دواتر گۆته‌نبێرگ بۆ یه‌كه‌م جار له سه‌ده‌ی 15 چاپخانه‌ی دروست كرد و ئیدی هه‌نگاوێك له گه‌یشتن به زانیاری نزیك بووه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌یش، ئه‌مانه‌ی ده‌گه‌یشتن به كتێب و زانیاری، ته‌نیا خواپێداوه‌كان بوون به زمانی سه‌ده‌كانی پێشوو، هه‌ر ئوستوكراتی و بورژوازییه‌كان بوون، كێی تر ده‌یتوانی شه‌ش حه‌وت كتێبی هه‌بێ؟
ئێسته، ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئهرێییهكهی لێك بده‌ینه‌وه، له‌سایه‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیاوه، هه‌موو كه‌س ده‌گات به زانیاری. ڕه‌نگه به سه‌عاتێك گه‌ڕان له گووگڵدا، ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌ت ده‌ست بكه‌وێ كه پێش پێنج سه‌ده بۆ نموونه، گه‌وره‌ترین زانای ئه‌وروپا لای بوو، ڕه‌نگه زیاتریش. ئێسته ئینته‌رنێت، تابلێت، مۆبایل و ده‌یان هۆكاری تری ته‌كنه‌لۆژی، هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردووی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ی به زانیاری. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م هه‌موو ئاسانكارییه بكه‌ین، ڕه‌نگه بڵێین، ئیتر بۆچی خۆمان به ناچار بزانین جارێكی تر له ڕێی په‌ڕه و كاغه‌زه‌وه بخوێنینه‌وه؟ تۆ واز له‌م پرسیاره بێنه، شتێكی ترم پێ بڵێ، باشه جه‌ناب كه ئه‌وه‌نده ئاسان پێی ده‌گه‌ی، ئه‌ی بۆ تاقه‌تت نییه بخوێنیته‌وه و هه‌ر نووسینێك سێ چوار دێڕ زیاتر بێت، له‌ده‌ستی ڕا ده‌كه‌ی؟
له ساڵی 2016 دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی بۆ كاروباری هونه‌ری له ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاشكرای كرد، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 18 ساڵ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆمانێكیان خوێندووه‌ته‌وه، ته‌نیا 43%ی خه‌ڵكه‌كه‌یه، له كاتێكدا ساڵی 1982 گه‌یشتبووه 57%. هه‌ر له ساڵی 2016 ده‌ركه‌وتووه، قوتابیانی پۆلی 12 ڕۆژی زیاتر له 6 سه‌عاتی خۆیان به سۆشیاڵ میدیا و نامه‌وه به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن.
ماریان وۆڵف سپۆڕی ده‌مار ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی شاشه ده‌یخه‌نه سه‌ر مێشك و هۆشیارییه‌وه، وا ده‌كات مێشكی مرۆڤ خاو و گێژ بكات، به شێوه‌یه‌ك نه‌توانن زوو بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی، یان بیركردنه‌وه‌ی داهاتووی، یان خه‌یاڵیان فراوان بێت، هه‌روه‌ها لایه‌نی سۆزیشیان ده‌كوژێ و به‌مه‌یش ناوه‌ستێ، وامان لێ ده‌كات نه‌توانین به قووڵیی بخوێنینه‌وه.
وۆڵف ده‌پرسێ، ئایا منداڵی ئێسته كه ده‌بنه نه‌وه‌ی داهاتوو، ژیانیان هه‌مووی له‌سه‌ر ئینته‌رنێته و ڕاهاتووت هه‌ر زانیارییه‌كیان بوێت به چركه‌یه‌ك ده‌ستیان بكه‌وێ، ئه‌مه كاریگه‌ری باش له‌سه‌ر مێشكیان ده‌كات یان خراپ؟ ئه‌م پسپۆڕه‌ی ده‌مار پێی وایه، كاتێك مرۆڤ هه‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی هۆشیاریی خۆی پێ زه‌نگین بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیشی دروست ده‌كات و نرخی خۆیشی نازانێ.
خوێندنه‌وه، پرۆسه‌یه‌كی بۆماوه‌یی نییه، ده‌بێ له‌خۆتدا دروستی بكه‌یت و خانه‌كانی مێشكت ڕابهێنی به‌وه‌ی به‌رده‌وام چاوه‌كانت به دێڕی نووسین پڕ بكرێن، ئینجا هانت ده‌دات گه‌شه به تواناكانی ترت بده‌ی، ئه‌گینا ئاسان نییه تۆ له‌سه‌ر دۆخێكی تر ڕاهاتبیت و بته‌وێ ده‌ست به خوێندنه‌وه بكه‌ی.