سیاسه‌تمه‌دارى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى داڤۆس گرنگ بووه، ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له به‌رانبه‌ر عێراق كه داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى كردووه گرنگى به هه‌رێم بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر باش و گرنگ له نێوان دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌موریكا و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى داڤۆس گرنگ بووه و دانانى ئاڵاى هه‌رێمیش له كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ بووه.
زیاتر گوتى، له به‌رانبه‌ر ئه‌و دانیشتن و گفتوگۆیه‌ى ترامپ و نێچیرڤان بارزانى، ده‌بێت سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ردانى ئێرانیش بكات، چونكه ئێران دراوسێى هه‌رێمى كوردستانه و خۆشى باسى له‌وه كردبوو كه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێم بانگهێشتكراوه.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه و دانیشتنانه سوودى زۆر باشى بۆ هه‌رێم ده‌بێت له ڕووى پێوه‌ندى و سیاسىیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى كه عێراق داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كردووه له‌ناو خاكه‌كه‌ى گرنگى به هه‌رێمى كوردستان بدات.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره داڤۆس كه كه‌سى یه‌كه‌مى وڵاته زلهێزه‌كان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى كردووه و دواتر كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند سه‌رۆكێكى تر‌ى بینیووه و باس له پێوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و وڵاتان كراوه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى