له شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بازرگانێكی ماده هۆشبه‌ره‌كان گیرا.
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله، بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م له شارۆكه‌ی خانه‌قین بازرگانێكی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی خانه‌قینه‌وه گیرا.
زیاتر گوتى، ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌ته له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، هه‌روه‌ها دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
هیشام ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، بۆ ئه‌مساڵ پلانی تۆكمه‌یان هه‌یه بۆ بنه‌بڕكردنی بانده‌كانی تایبه‌ت به‌هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره بۆ ناوچه‌كه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی