ژینگه پارێزان و ڕێكخراوه‌كانی ژینگه به‌گرنگی ده‌زانن، ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌شت ده‌چنه ئه‌و ناوچانه‌ی به‌فریان لێ باریوه خۆراكی تایبه‌ت و دانه‌ویڵه بۆ باڵنده‌كێوییه‌كان ببه‌ن.
ئه‌و ناوچانه‌ی به‌فریان لێ باریوه خۆراكی تایبه‌ت و دانه‌ویڵه بۆ باڵنده‌كێوییه‌كان ببه‌ن
نه‌رگز عوسمان، چالاكی بواری ژینگه، بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، به‌هۆی داماڵینی شوێنی خۆراك و دانه‌ویڵه به به‌فر باڵنده‌كێوییه‌كان له‌كاتی بارینی به‌فردا خۆراكی خۆیان بۆ نادۆزرێته‌وه.
زیاتر گوتى، داواكارین هاووڵاتییان كه بۆ گه‌شت و شه‌ڕه به‌فر و یاری ده‌چنه ئه‌و ناوچانه دانه‌ویڵه و خۆراك له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و ڕێیه‌كانیش پاك بكه‌نه‌وه كه ده‌كه‌ونه به‌رزایی ئه‌وه‌ی باڵنده‌كان سوودی لێ وه‌ربگرن.
ئیبراهیم زه‌ری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "تا كۆتایی هاتنی وه‌رزی زستان و به‌فر بارین داواكارین خه‌ڵكی به‌هانای باڵنده كێوییه‌كانه‌وه بچێت، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی جوانی سرووشتن."
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی