كۆمپانیای
سه‌ندیسكی تایبه‌ت به بواری ئه‌لیكترۆنی و به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان ئاشكرای كرد، كه توانیویانه جۆره هاردێكی نوێ له جۆری ئێس ئێس دی به‌رهه‌م بهێنن، كه توانای هه‌ڵگرتنی ده‌گاته هه‌شت تێرابایت و وه‌ك هاردێكی ده‌ره‌كی ده‌توانرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
سه‌ره‌ڕای زۆری قه‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و هارده، هاوكات به كانزا و پلاستیكی به‌هێز رووپۆش كراوه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له‌كاتی كه‌وتنی له شوێنی به‌رزیش هیچی به‌سه‌ر نه‌یه‌یه‌ت، جیا له‌وه‌یش دیزاین و به‌رگه‌كه‌ی به‌جۆرێك دروستكراوه، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تا پله‌یه‌كی به‌رزی گه‌رمی به‌رگه بگرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دروست ببێت.
یه‌كێكی تر له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه وایكردووه سه‌رنجی هه‌وادارانی پارچه و به‌روبوومه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕابكێشت، قه‌باره‌ی ئه‌و هارده پێشكه‌وتووه‌یه، كه هێنده‌ی پاكه‌تێكی جگه‌ره ده‌بێ و له گیرفان و هه‌موو شوێنێك كه بیخوازن جێی ده‌بێته‌وه و قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچووك و گونجاوه.
له ته‌ك ئه‌مانه‌یش خێرایی گواستنه‌وه‌ی داتاكان له‌و هارده نوێیه، ده‌گاته 20 گێگابایت له چركه‌یه‌ك، ئه‌مه‌یش به خێراییه‌كی زۆر به‌هێز و خه‌یاڵی داده‌نرێت و وایكردووه خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی خستنه‌بازاڕی بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته كۆمپانیاكه نرخی نه‌خستووه‌ته ڕوو و پێشبینی ده‌كرێ له به‌هاری ئه‌مساڵ له ته‌واوی دنیا بڵاو ببێته‌وه.