شه‌قامى ئیسكان له هه‌ولێر، دواى ئه‌وه‌ى ساڵی ڕابردوو پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تێدا جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام به‌شێكى شه‌قامه‌كه به‌هۆى بوونى گه‌راجێكى وه‌ستانى ئۆتۆمبێل كاره‌كانى ته‌واو نه‌كرابوو، ئێسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه و حكوومه‌ت ئه‌و گه‌راجه‌ى كڕیوه‌ته‌وه و تێكی دا.
ئیسكان به شه‌قامێكى نه‌خه‌وتوو له هه‌ولێر داده‌نرێت و به‌رده‌وام جموجووڵى تێدایه. به‌هۆى كۆنى شه‌قامه‌كه، شاره‌وانى و پارێزگارى هه‌ولێر بڕیاریان دا نۆژه‌نى بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واوى ساڵى ڕابردووی خایاند، به‌ڵام له ئه‌نجامدا توانرا شه‌قامه‌كه فراوان بكرێ و دیمه‌نێكى تر‌ى به هه‌ولێر به‌خشى. به‌ڵام گه‌راجێك بوو به رێگر له ته‌واوكردنی جوانییه‌كه‌ی.
هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و دیارده‌یه ده‌ده‌ن
هه‌رچه‌نده ئێسته سه‌رپێچى و دانانى كه‌لوپه‌ل له‌سه‌ر شۆسته‌ى شه‌قامه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى هه‌ولێر به‌گوته‌ی خۆیان "هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و دیارده‌یه ده‌ده‌ن".
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسكان كه ته‌واو جه‌نجاڵی كردووه و دوای نوێكردنه‌وه‌یش چاره‌سه‌ر نه‌كرا، هاتوچۆی ئۆتۆمبیله كه به‌ره‌ڵا كراوه و شه‌وان به‌رده‌وام به به‌رچاوی پۆلیسی هاتوچۆوه له هه‌ردوو لای شه‌قامه‌كه دوو ساید ئۆتۆمبیل ده‌وه‌ستن و رێی هاتوچۆ ده‌خنكێ، ئه‌گه‌رچی شه‌قامه‌كه سایدی هاتن و چوونی هه‌ر تێدا جیا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ته‌نیا نیو مه‌تری بۆ شۆسته هێشتبووه‌وه، به‌وه‌یش جوانكاریی بازاڕه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وتبوو
به‌ڵام شه‌قامه‌كه به جۆرێك نوێ كرایه‌وه كه شۆسته‌كان پێنج مه‌تر گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه دواوه و به‌شێكی زۆر له دوكاندار و بازاڕه‌كه‌یش ناچار كراون شۆسته بۆ رێبوار بهێڵنه‌وه، به‌گشتیی ئێسته له 30 مه‌ترییه‌وه تا 60 مه‌تری شۆسته‌كه یه‌ك ئاسته، به‌ڵام لای 60 مه‌تری گه‌راجێك مابوو و ته‌نیا نیو مه‌تری بۆ شۆسته هێشتبووه‌وه، به‌وه‌یش جوانكاریی بازاڕه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وتبوو. ئێسته حكوومه‌ت ناچار بووه گه‌راجه‌كه بكڕێته‌وه.
گه‌راجه‌كه دیوێكی ده‌كه‌وێته شه‌قامی 60 مه‌تری و دیوه‌كه‌ی تریشی له شه‌قامی ئیسكانه، زیاد له پێویست هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و شه‌قامه‌كه‌ی ناشیرین كردووه و ئاسته‌نگی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه دروست كرد. به‌ڵام ئێسته ده‌ست به تێكدانى كراوه و ئه‌ندازیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكان ده‌ڵێت، "شه‌قامه‌كه له به‌شى خواره‌وه‌ى ئیسكان فراوانتر ده‌كرێ".
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشابوو تێكنه‌دانى ئه‌و گه‌راجه بوو كه شه‌قامه‌كه‌ى تێكدابوو
بڵند كه گه‌نجێكى شاری هه‌ولێره و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌رده‌وام له ئیسكانه. نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به كارێكى باش ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشابوو تێكنه‌دانى ئه‌و گه‌راجه بوو كه شه‌قامه‌كه‌ى تێكدابوو.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، پێویسته شاره‌وانى ده‌ست له هیچ شتێك نه‌پارێزێ كه به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیی تێدا بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوى ئه‌و خه‌ڵكه بكات كه سه‌رپێچى ده‌كه‌ن، ئه‌وه شار وێران ده‌كه‌ن.
پێشتر "وشه" ڕ‌اپۆرتێكى ورده‌كاریى له‌سه‌ر ئه‌و گه‌راجه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكراى كردبوو، كێشه له نێوان خاوه‌نى ئه‌و گه‌راجه و دوكانداره‌كان هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ دادگا یه‌كلای بكاته‌وه.
ئارام ره‌سووڵ ئه‌ندازیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكان، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و گه‌راجه كێشه‌ى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه دروست كردبوو، به جۆرێك ئه‌و به‌شه‌ى شه‌قامه‌كه فراوان نه‌كرا و ته‌نانه‌ت ئاسته‌نگى هاتوچۆیشى دروست كردبوو.
ئه‌ندازیاره‌كه ده‌ڵێ، دواى كێشه‌یه‌كى زۆر، توانرا ئه‌و موڵكه ته‌ملیك بكرێت و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ته‌واوكردنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكان كڕییه‌وه، ئێسته‌یش بڕیار دراوه شه‌قامه‌كه فراوان بكرێ.
به نزیكى پاره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكان خاوه‌نى گه‌راجه‌كه قه‌ره‌بوو كرایه‌وه
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وشه"، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكان زیاتر له 880 ملیۆن دینارى تێچووه، ئه‌و موڵكه‌یش كه حكوومه‌ت كڕیویه‌تییه‌وه نزیكه‌ى 700 ملیۆن دینارى وه‌ك قه‌ره‌بوو داوه‌ته خاوه‌نه‌كه‌ى. كۆی زه‌وییه‌كه ته‌نیا 451 مه‌تر دووجایه.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بۆ جوانكردنى شه‌قامه‌كه و ڕێكخستنه‌وه‌ى، ئێسته ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه ئه‌و زه‌وییه‌ى جێى گه‌راجه‌كه بكرێته باڵه‌خانه، به‌ڵام قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و زه‌وییه‌ى شوێنى گه‌راجه‌كه بوو، ئێسته كارى تێدا ده‌كرێ و شه‌قامه‌كه له به‌شه‌كانى تر‌ى فراوانتریش ده‌كرێ. قایمقامیش دووپاتی ده‌كاته‌وه "ئه‌و گه‌راجه ئاسته‌نگى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه دروست كردبوو".
هیچ واده‌یه‌كى بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه دانه‌نا
قایمقامى هه‌ولێر ڕه‌تى كرده‌وه كه ئه‌و زه‌وییه بكرێته باڵه‌خانه و دووپاتى كرده‌وه، شه‌قامه‌كه‌ى پێ جوانتر ده‌كرێ، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كى بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه دانه‌نا.
هاوكات مه‌ریوان هادى به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیى یه‌كى هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و گه‌راجه كڕاوه‌ته‌وه و تێكدراوه. به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كرد و ته‌نیا دووپاتى كرده‌وه، به ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه، ئیسكان زیاتر جوان ده‌بێ.
ئه‌وه چواره‌م جاره كه "وشه" ڕاپۆرت و به‌دواداچوون له‌باره‌ی شه‌قامی ئیسكان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه. له ڕاپۆرته‌كانی پێشوودا به ته‌واوی ئه‌و كه‌موكوڕیانه خرانه ڕوو تا ئه‌و كاته‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر ناچاركرا شه‌قامه‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه.