سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی یاوه‌ر نامیق په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا هاوخه‌می بۆ ماڵباته‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاری ده‌كه‌م
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی یاوه‌ر نامیق برای تێكۆشه‌ری ناسراوی كوردستان جه‌وهه‌ر نامیق سالمم بیست.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاری ده‌كه‌م.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، خوای گه‌وره گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
جه‌وهه‌ر نامیق یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كانی كورد بووه له باشووری كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوول و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، هاوكات وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دێته هه‌ڵبژاردن.
جه‌وهه‌ر نامیق له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 19ی ئایاری 1992 و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا له چواری حوزه‌یران، ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌له‌مانی كوردستان، له پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له نیسانی 2003 ده‌ستبه‌رداری كاری سیاسیی بوو و له 22ی ئاداری 2011 له سوید به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.