سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس له‌گه‌ڵ یوسف بن عه‌له‌وی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عو‌مان كۆبووه‌وه، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی نێوان كوردستان و عو‌مان و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كرد.
دووپات لە پەرەپێدانی پێوەندییەکانی کوردستان و عو‌مان کرایەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سێیه‌مین ڕۆژی به‌شداریكردنیدا له كۆڕبه‌ندیی ئابووریی جیهان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ یوسف بن عه‌له‌وی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عو‌مان كۆ بووه‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی عو‌مان دووپات كرده‌وه به له‌ده‌ستدانی سوڵتان قابووس بن سه‌عید سوڵتانی پێشووی عو‌مان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له سوڵتانی تازه هه‌یسه‌م بن تاریق ئال سه‌عید كرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عو‌مان ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی داوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له بواره جیاكاندا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها دوایین دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و كاریگه‌ریی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر خرانه به‌رباس.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، ئاراسته و سیاسه‌تی ئارامخوازیی عو‌مان له ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا، تاوتوێ كران.