ئه‌سیل نوجه‌یفى سه‌ركرده له به‌ره‌ى رزگارى و گه‌شه‌پێدانى سوننه ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا گوشارى له‌سه‌ر كورد و سوننه كردبێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانیان نه‌نێرنه په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى كانوونى دووه‌م، ئه‌سیل نوجه‌یفى كه پێشتر پارێزگارى مووسڵ بووه و سه‌ركرده‌یه له به‌ره‌ى رزگارى سوننه، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا گوشارى كردبێته سه‌ر كورد و سوننه.
نوجه‌یفى : كورد و سوننه پاساوى لۆژیكییان هه‌یه
ئه‌سیل نوجه‌یفى دووپاتى ده‌كاته‌وه، بابه‌تى گوشار خستنه‌سه‌ر سوننه و كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، شایه‌نى وه‌ڵامدانه‌وه نییه، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه راست نییه.
دواتریش ده‌ڵێ، "كورد و سوننه پاساوى لۆجیكیان هه‌بوو كه ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئێران به ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر عێراق بدات".
ئه‌وه‌شی گوت، "بابه‌تى ئه‌وه‌ى گوایه لایه‌نه‌كانى كورد و سوننه كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشارى ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگریى له ئاماده‌بوون له دانیشتنى په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیارى كۆتاهێنان به بوونى هێزه بیانییه‌كان، شایه‌نى وه‌ڵامدانه‌وه نییه، چونكه هه‌رگیز راست نییه".
رۆژى پێنجى كانوونى دووه‌م، دواى كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى سه‌ركرده له حه‌شدى شه‌عبى، په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتێكدا بڕیارى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانى عێراقى ده‌ركرد، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى كورد و سوننه له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بوون.