مه‌سروور بارزانی پێشوازی ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبه‌یدی كرد و رای گه‌یاند، پێویسته كێشه و ئاسته‌نگه سیاسییه‌كان نه‌بنه رێگر له به‌رده‌م به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
پێویسته كێشه و ئاسته‌نگه سیاسییه‌كان نه‌بنه رێگر له به‌رده‌م به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبه‌یدی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق كرد.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی به‌تایبه‌تی له بواری وه‌رزشی كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، پێویسته كێشه و ئاسته‌نگه سیاسییه‌كان نه‌بنه رێگر له به‌رده‌م به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، به‌تایبه‌تی به‌شداریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له چالاكیی وه‌رزشیی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پێشخستنی پێوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی زیاتری چالاكییه‌كان له‌و بواره‌دا.