مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست له لیبیا به‌رده‌وام بێت، وڵاته‌كه‌ى هیچ سه‌رباز و راوێژكارى تر ره‌وانى ئه‌م وڵاته ناكات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى كانوونى دووه‌م، لێدوانێكى چاوش ئۆغڵوى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند ده‌بێت به ئاگربه‌ستى لیبیا و هیچ سه‌رباز و راوێژكارى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى لیبیا ناكات.
توركیا به‌ڵێنى داوه چیتر سه‌رباز ره‌وانه‌ى لیبیا نه‌كات
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو كۆنگره‌ى به‌رلین تایبه‌ت به كاروبارى لیبیا به‌ڕێوه چوو، غه‌سان سه‌لامه نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى لیبیا راى گه‌یاند، ئه‌ردۆغان یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ى واژووى ئه‌وه‌ى كردووه كه ده‌ست له كاروبارى لیبیا وه‌رنه‌دات.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئاشكراى ده‌كات، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی ئاشته‌وایى لیبیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
چه‌ند ساڵێكه جه‌نگ له لیبیا هه‌ڵگیرساوه له نێوان هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى لیبیا كه به سوپاى نیشتمانى لیبیا ناسراوه و له لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ویفاق له‌لایه‌ن فایز سه‌ڕاجه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، توركیا پاڵپشتى له حكوومه‌تى ویفاق ده‌كات.