كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات. وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، هه‌موو ورده‌كارییه‌كی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ڕوون كراوه‌ته‌وه.
چوارچێوه‌ی ئه‌رێنی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه
دوای كۆبوونه‌وه‌كه خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ به شه‌فافی كاره‌كانی بكات، بۆیه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مان ڕوون بكه‌ینه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه كه گفتوگۆی ورد كرا و سوودمان له یه‌كتر بینی بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی گفتوگۆكان.
لای خۆیه‌وه ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، چوارچێوه‌ی ئه‌رێنی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه و بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، چاوه‌ڕێی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی به‌غدا ده‌كه‌ین.
یه‌كێك له ستراتیجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه، تا ئێسته‌یش چه‌ندان گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه كراوه.