دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسێكى باڵاى ئێران به‌ڕاشكاوى داواى دانوستاندنى له سعوودیه كرد، به‌رپرسانى سعوودیه به ئه‌رێنى وه‌ڵامى داواكه‌یان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌رجێكى قوڕسیان بۆ ئێران هه‌یه.
له كاتێكدا بارودۆخى ناوخۆى ئێران رۆژ له دواى رۆژ سه‌خت تر ده‌بێت و له ده‌ره‌وه‌یش ئاسته‌نگى دیپلۆماسى گه‌وره دێته به‌رده‌میان، به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته له‌م كاته‌دا باس له دانوستاندن له‌گه‌ڵ سعوودیه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكه له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانى ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
له رۆژێكدا ئێران دووجار پێشنیازى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سعوودیه ده‌كات
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا كاتێك خۆپێشاندانه‌كان له لبنان و عێراق ده‌ستى پێ كرد، به‌رپرسانى ئێران خۆپێشانده‌رانیان به ئاژاوه‌گێڕ وه‌سف كرد، ته‌نانه‌ت زۆر به‌ڕاشكاوى گوتیان ئه‌م خۆپێشاندانانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و سعوودیه پاڵپشتى ده‌كرێن، به‌ڵام رووداوه‌كانى دواتر زۆر خێرا به دواى یه‌كه‌وه هاتن، هه‌مووشیان له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران نه‌بوون، بۆیه خه‌ریكه ئه‌م وڵاته له پێدانى ئه‌م وێنه‌یه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه كه پێشتر له مانگى ئۆكتۆبه‌ر به سعوودیه‌ى دابوو.
ئه‌وه‌ى وایكردووه ئێران هه‌ڵوێستى نه‌رم بكاته‌وه، چه‌ند رووداوێك هه‌ن له‌وانه له ناوخۆ رووبه‌ڕووى ناڕه‌زاییه‌كى زۆر ده‌بێته‌وه، به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئابوورى و خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا قاسم سلێمانى له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كوژرا، ئه‌مه‌یش بۆ سیاسه‌تى ئێران زیانێكى گه‌وره بوو، چونكه سلێمانى هه‌ڵسووڕێنه‌رى هێزه شیعییه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه بوو.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێ پابه‌ندبوونى خۆم به‌رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپاوه گوشارێكى زۆرى ده‌خرێته سه‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى لێ ده‌كرێت، جگه له‌مه‌یش هه‌ر خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه ته‌نگژه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ى بۆ ئێران دروست كردووه.
ره‌نگه هه‌موو ئه‌م بارودۆخه وا بكات، ئێران بیر له‌وه بكاته‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بارودۆخه‌كه‌ى هێور بكاته‌وه، سعوودیه‌یش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌بێ پێشنیازى گفتوگۆى بۆ بكات.
دوێنێ مه‌حموود واعیزى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاند، ده‌بێت ئێران و سعوودیه كار به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
قسه‌كانى واعیزى له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانى ئێران و ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌هۆى دراوسێیه‌تى، نابێت پێوه‌ندى نێوان سعوودیه و ئێران وه‌ك پێوه‌ندیى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بێت، بۆیه ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دوا به‌دواى ئه‌م لێدوانه‌ى مه‌حموود واعیزى به‌رپرسى نووسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به زمانى عه‌ره‌بى په‌یامێكى له تویتێك بڵاو كردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى ناوى سعوودیه بهێنێ، باس له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌كات.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى زه‌ریف له‌لایه‌ن
رۆیته‌رزیش بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، "ئێران به‌ڕووى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانى كراوه‌ته‌وه، ئاماده‌یى خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌ر كارێكى ته‌واوكارى كه له به‌رژه‌وه‌ندى ناوچه‌كه بێت و پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئومێد بۆ گه‌لانى ناوچه‌كه".
سعوودیه مه‌رجى قوڕسى بۆ ئێران هه‌یه
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌یامه‌كه‌ى زه‌ریف هاوشێوه‌ى په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى ئاراسته‌ى سعوودیه كراوه، به‌ڵام ناوى ئه‌م وڵاته‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام بۆچى ده‌بێت له باسكردنى وڵاتانى دراوسێ مه‌به‌ستى له سعوودیه بێت؟ له ته‌واوى وڵاتانى ناوچه‌كه سێ جۆر له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، یه‌كه‌میان پێوه‌ندى ئاساییه له نموونه‌ى پێوه‌ندى قه‌ته‌ر و توركیا و عومان، دووه‌م جۆر ئه‌و پێوه‌ندییه‌یه كه له‌ژێر كاریگه‌رى ئێراندایه و ئێران هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر سه‌پاندووه، وه‌ك پێوه‌ندیى عێراق و لبنان و رژێمى سووریا، ئه‌وانى تر ده‌مێنێته‌وه پێوه‌ندییه‌كى دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه وه‌ك سعوودیه و به‌حرێن و ئیمارات و ئیسرائیل.
هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه سعوودیه سه‌رپه‌رشتى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات له شه‌ڕى یه‌مه‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا ئێران پاڵپشتى حووسییه‌كان ده‌كات. جا ده‌ربڕینى به‌رپرسانى ئێران به هه‌ر جۆرێك بێت، ئه‌وا مه‌به‌ستى ئێران سعوودیه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌ى ئێران،
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات. ئه‌م وه‌زیره‌ى سعوودیه ئاشكراى كرد كه چه‌ندان وڵات پێشنیازى ناوبژیوانییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت. فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ده‌ڵێ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه له‌سه‌ر ئێران ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر ئێران ددان به‌وه بنێت ناتوانێ له رێى توندوتیژى سیاسه‌تى خۆى له ده‌ره‌وه بسه‌پێنێ، ئه‌وا مه‌رجى ئێمه ده‌بێت له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران. جگه له‌مه تا ئێسته هیچ هه‌ڵوێستێكى تر‌ى فه‌رمى سعوودیه له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه.