فوئاد حوسێن: ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ سه‌قامگیریی عێراقدا هه‌یه‌

:: PM:05:09:23/01/2020 ‌
وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق له‌ داڤۆس به‌شداری‌ له‌ پانێڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ كێشه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست كرد و ڕای‌ گه‌یاند، عێراق كه‌وتووه‌ته‌ نێوان ململانێی‌ ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئه‌و دۆخه‌ نیگه‌رانیی‌ لێ‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ به‌دواداچوون پێكهێناوه‌
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، فوئاد حوسێن وه‌زیری‌ دارایی عێراق له‌میانه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ پانێڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست له‌ كۆڕبه‌ندی‌ جیهانی‌ داڤۆس قسه‌ی‌ كرد و گوتی‌، دۆخی‌ عێراق ئاڵۆزه‌ و نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان ململانێی‌ ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه‌ ئه‌وه‌ ناڕه‌زایی‌ لێ‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ و بۆ سه‌قامگیری‌ عێراق گرنگه‌ كه‌ بمێنێته‌وه‌.

حوسێن سه‌رنجی‌ خسته‌ سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی‌ به‌غدا كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ چوار مانگه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و تا ئه‌مڕۆیش سه‌تان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌ قوربانی‌، به‌ڵام حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ به‌دواداچوون پێكهێناوه‌.

ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژه‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابووری‌ داڤۆس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كورردستان به‌شداره‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوێنی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌.
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم