نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێڵێكی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس گوتی، خراپیی ڕه‌وشی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵه‌كه‌دا گوتی، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان هێوركردنهوهیه بۆ دۆخی عێراق و هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌گه‌ڵ به‌غدا داوه كه ڕه‌وشه‌كه جێگیر بكه‌نه‌وه.
له‌ناوبردنی تیرۆر به‌بێ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو نابێ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراقی دوای ئۆكتۆبه‌ر جیاوازه به عێراقی پێشوو، ئێسته خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خه‌ڵك شیاوی ژیانێكی باشتره.
له پانێله‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی گوتی، ئه‌و هێزانه‌ی له عێراقن (مه‌به‌ست هێزه بیانییه‌كانه) هاوكاری پێشمهرگهیشیان كردووه. سه‌رۆكی هه‌رێم به ڕوونی گوتی، ئه‌و كاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان كردیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه له‌ناوبردنی تیرۆر به‌بێ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو نابێ و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئینتیما بۆ وڵاتێك به‌ناوی عێراق نییه و پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه كه چۆن بتوانین له‌چوارچێوه‌ی عێراقێك بژین كه بنه‌مابێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوابه‌دوای به‌شداری دێت له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی داڤۆس كه له‌وێ چاوی به چه‌ندان سه‌ركرده‌ی وڵاتان و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت.
كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی، له شاری داڤۆسی سویسرا هه‌موو ساڵێك له مانگی كانوونی دووه‌مدا له كه‌شێكی به‌فراویدا به ئاماده‌بوونی گرنگترین سه‌ركرده‌كانی دنیا ده‌به‌سترێ، سه‌ركرده‌ی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت هونه‌ریش. ئه‌مساڵ له خولی په‌نجاهه‌می كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی كرد، ئه‌مه‌یش وای كرد به به‌راورد به ساڵی پار سه‌رنجی زیاتری دنیای بۆخۆی ڕ‌اكێشا. هه‌رێمی كوردستانیش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌ندامی ئه‌و كۆڕبهندهیه.