دوو كرێكار گیانیان لە دەست دا

:: PM:06:23:23/01/2020 ‌
دوو كرێكار لەكاتی كاركردن لەسەر یەكێك لە باڵەخانەكانی دهۆك كەوتنەخوارەوە و گیانیان لە دەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی كانوونی دووەم، هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دهۆك بە "وشە"ی، راگەیاند، ئاگاداركراینەوە كە رووداوێكی كەوتن لە شوقەكانی رۆژ ستی لە سەنتەری شاری دهۆك هەیە.

یەكێك لە كرێكارەكان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانه‌
ڕوونیشی كردەوە كە دوای ئەوەی پۆلسی دهۆك گەیشتە شوێنی رووداوەكە، دەركەوت كە دوو كرێكار لەكاتی كاركردن لە شوقەكانی رۆژ ستی لە سەنتەری شاری دهۆك كەوتوونەتە خوارەوە و یەكێك لە كرێكارەكان گیانی لەدەست داوە كرێكارێكی تریش برینداربوو دواتر ئەویش گیانی لەدەست دا".

بەپێی قسەكانی ئەو بەرپرسەی پۆلیس یەكێك لە كرێكارەكان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و ماوەیەكە لە سەر ئەو پرۆژەیە كار دكات.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم